مانەوە لە بارودۆخێکدا بەشێوەیەکی بەردەوام دەبێتە رۆتین و تووشی بێزاریت دەکات، بێگومان هەموو مرۆڤێک هەندێک هیوای هەیە و دەیەوێت بیهێنێتەدی بەڵام ناکرێت لەجێگای خۆت دابنیشیت و هیواکانت بێنە بەردەمت، بەڵکو بەپێچەوانەوە دەبێت گۆڕانکاری لە ژیانتدا بکەیت و رێگای نوێ تاقیبکەیتەوە.
ژیان تەنها چوون بۆ کار و گەڕانەوە نییە، دەبێت ئەو کاتانەی دەست بەتاڵە بیقۆزیتەوە و بۆ شتێکی بەنرخ بەکاریبهێنیت، بۆ نمونە دەتەوێت فێری زمانێک بیت، کەواتە دوای کارکردن کاتژمێرێک تەرخان بکە بۆ ئەو کۆششکردن و فێربوونی ئەو زمانە و هیواکەت بهێنەدی، یان وەرزشێکی بەسوود.
لەپێناو بەدیهێنانی هیواکانت و گۆڕانکاری لە ژیانت ئەم سێ هەنگاوە جێبەجێ بکە:
1-خوێندنەوە باشترین هەنگاوە بۆ ئەوەی ئاستی زانیاریەکانت بەرز بکەیتەوە، هەرگیز مەڵێ رقم لە خوێندنەوەیە، چونکە بابەتێک هەیە کەلای تۆ چێژی هەیە، بێگومان دەتوانیت ئەوەیان هەڵبژێریت، بۆ ئەوەی فێری ئەوە بیت کە چۆن هەنگاوەکانی ژیانت بنێیت و سەرکەتوو بیت لەهەموو روویەکی ژیانەوە، ناچاریش نیت زۆر بمێنیتەوە بەڵکو دەکرێ نیو کاتژمێر بەسبێت بۆ خوێندنەوە.
2-جێبەجێکردنی ئەو حەز و ئارەزووانەی تۆ هەتە یان هیواکانت تەنها بە خوێندنەوە نابێت، بەڵکو دەبێت ئینجا بیکەیت بە کردار، بۆ نمونە ئارەزووی وتنەوەی وانەیەک دەکەیت، مەرج نییە تەنها لە قوتابخانە بێت دەکرێت بەشداری بکەیت لە خولەکاندا و ببیتە وانەبێژ بەڵام دوای کارەکەی خۆت.
3-لە ئێستاوە دەست پێ بکە، هەرگیز کارەکانت دوامەخە و دەبێت تەواوی کاتەکانت رێکبخەیتەوە، پشوو بدە بێگومان حەوانەوە پێویستە بەڵام حەز و هیواکانی خۆت فەرامۆش مەکە.