لە گەڕانی گۆگڵ كاتێك تەنها وشەی “چۆن” دەنوسیت، یەكسەر خۆی “چۆن ژیانێكی ئاسودە بژیم” دەهێنێت، ئەمەش بەو واتایە دێت زۆرترین گەڕانی بەدوادا كراوە، زۆرن ئەو كەسانەی ئارەزو دەكەن ژیانێكی ئاسودە و دور لە توڕەیی، خەم و نیگەرانی بژین، ئەگەر تۆش لەو كەسانەیت دەتوانیت سود لەم رێنماییانە ببینیت.
1. دوربكەوەرەوە لە خەڵكی نەرێنی.
2. بیر لە هەڵەكانی رابردو مەكەرەوە.
3. بە هەمو روداوێك كە دێت خۆت بە تاوانبار مەزانە.
4. دان بە هەڵەكانتدا بنێ.
بە پێی توێژینەوەیەك دڵخۆشی و ئاسودەیی مرۆڤ پەیوەندی بە بیركردنەوەكان و رەفتارەكانییەوە هەیە، لە رێگەی گۆڕینی چەند شتێك لە رەفتار و هەڵسوكەوتەكانت دەتوانیت خۆت دڵخۆش بكەیت.
1. پێنج خولەك تەرخان بكە بۆئەوەی هەوڵبدەیت كارێكی جیاواز بۆ ئەو كەسە بكەیت كە خۆشتدەوێت.
2. نامە بۆ كەسێكی خۆشەویست بنێرە و سوپاسی بكە بۆئەو كارە باشانەی بۆی ئەنجامداویت.
3. لەگەڵ هاوڕێیەكی نزیكت گفتوگۆ بكە.
4. یارمەتی كەسێك بدە كە پێویستی بە هاوكارییە.
5. چاوەكانت دابخە بۆ پێنج خولەك و بیر لە خۆشترین یادگاری بكەرەوە كە بەسەرت هاتوە.