پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە
به‌رێزان/
جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
به‌رێزان/ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و
كاك باڤل و كاك قوباد و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی (مام جه‌لال تاڵه‌بانی )
سڵاوی ماته‌مینی ….
هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان ( مام جه‌لال تاله‌بانی) سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق له ناخه‌وه خه‌مباری كردین. نكۆڵی ناكرێت كه مام جه‌لال تاله‌بانی له پێناو هێنانه‌كایه‌ی ئازادی و مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان هه‌رده‌م له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م كۆڵی نه‌داوه‌و له‌م پێناوه‌دا مێژووی تێكۆشانی جه‌نابیان گه‌واهیده‌ری ئه‌م راستیه‌ن ،.خه‌بات و به‌رخودانی مام جه‌لال تاله‌بانی له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی شاره‌زا و دووربین له باروودۆخه‌كان جێگه په‌نجه‌ی دیاربووه . مام جه‌لال هه‌ربه ته‌نها موڵكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نه‌بوو به‌ڵكوو بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه جیاجیاكان بوو . خه‌سڵه‌ته بێوێنه‌كانی بوو كه وای كرد ببێته نموونه‌ی مرۆڤێكی ده‌گمه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهانی .
جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ تێكۆشه‌رێك كه تێكرای ژیانی خۆی به‌بێ حه‌سانه‌وه بۆ به‌ده‌ست خستنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و به‌یه‌كه‌وه ژیان ته‌رخانكرد.
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
٤\١٠\٢٠١٧