رۆژی دووشەممە رێکەوتی (١٣\٩\٢٠٢١)شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان کەپێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و نەهرۆ جەلال قهار محمد خەلیل محمود ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد لە شاری هەولێر لەلایەن بەرێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازی كران .
لەدیدارێکدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق باسیلێوەکرا و رەوشی هاوڵاتیان و هەڵبژاردنەكانی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندی نێوان هیز و لایەنە سیاسیەکان لەکوردستان و یەکڕیزی نێوانیان تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو، لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانە و مێژووی نێوان هەردوولا کرایەوە .