بۆ هه‌ر گێژه‌ڵوكه‌یه‌كی سیاسی یاخود ئه‌منی كه به‌غداو هه‌ولێر به‌خۆوه‌ی ببینن، موسڵ تووشی بێداری دهبێتو تای لێدێت، ئایا بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستانیش تووش ده‌بێته‌وه كه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای داعشه؟
ئاسان نییه ئاگاداری هه‌موو كاردانه‌وه‌كانی پارێزگایه‌ك به‌قه‌باره‌ی نه‌ینه‌وا بیت سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی هه‌ستیاری وه‌ك ریفراندۆم، به‌تایبه‌تی كه پارێزگایه‌كی خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزی دانیشتووانهو هێشتا له‌بارێكی نائاساییدا ده‌ژی، چونكه هێنده نابێت له‌جه‌نگێكی وێرانكه‌ر هاتووته ده‌ره‌وه كه فه‌وازی له هه‌موو جومگه‌كانی ژیاندا بۆ به‌جێهێشتووه.
یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی ئاشكرا كه موسڵ سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق گوزارشتی لێ‌كرد، ره‌تكردنه‌وه بوو، ئه‌ویش سێ رۆژ به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی ریفراندۆمه‌كه روویدا كه له 25ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو. ده‌یان گه‌نج له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا چه‌ند لافیته‌یه‌كی ره‌تكردنه‌وه‌یان بهرزكردبووهو سه‌ركرده‌كانی گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رێبه‌رایه‌تییان ده‌كردن كه دیارترینیان شێخ ره‌یان كلدانی بوو كه مه‌سیحییه‌و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی بابلییون ده‌كات كه چه‌كدارانی مه‌سیحی شانبه‌شانی عهرهبو مسوڵمان له‌خۆده‌گرێت.
خۆپیشاندانه‌كه هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بوو، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌دیاریكراویش له هه‌ردوو پێكهاته‌ی مهسیحیو شه‌به‌ك بانگه‌شه‌یان بۆ كردبوو، چونكه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان له حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا وه‌رده‌گرن، به‌سروشتیش ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌و شێخی ئه‌و عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بانه ئاماده‌یبوون كه ریفراندۆم ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له شارۆچكه‌ی تلكێف (7 كم له باكووری موسڵ) كه پێشتر زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی مه‌سیحی بوون‌و یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كورد داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌كات، هێزه‌كانی بابلییون كه شارۆچكه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه، هانی دانیشتووانیاندا بۆ به‌شداریكردن لهخۆپیشاندانهكه كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی مسوڵمانن، هه‌مان شتیش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه روویدا.
محه‌مه‌د حه‌دیدی ده‌ڵێت: “له‌لایه‌ن كه‌تائیب بابلییون بانگهێشت كراین بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی ریفراندۆم، منیش چووم‌و هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌شم له‌گه‌ڵ خۆم برد، نامانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد سه‌رله‌نوێ شارۆچكه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه”.
له‌به‌رامبه‌ریشدا رێژه‌یه‌كی زۆری موسڵییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕی، له‌وباره‌یه‌وه گه‌نجێك به‌ناوی یونس حه‌مید به‌ده‌م سه‌یركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه خۆپیشانده‌ره‌ی له نزیك نووسینگه‌كه‌ی كۆببوونه‌وه‌و هاواریان دهكردو هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگیان له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، وتی: “ئه‌و خۆپیشاندانه نوێنه‌رایه‌تی شاره‌كه ناكات، چونكه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری خۆپیشانده‌ره‌كان له قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه هاتوون، پێمانوایه ئێستا شاره‌كه‌مان سه‌رقاڵی ساڕێژكردنی برینهكانیهتیو له به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه بچێته هیچ ململانێیه‌كه‌وه”.
دوای سێ رۆژ له خۆپیشاندان، دیمه‌نێكی دیكه‌ی ته‌واو دژ به‌وه به‌دیكرا، له شارۆچكه‌ی ره‌بیعه‌ی مۆڵگه‌ی هۆزی شممه‌ری عه‌ره‌بی، كۆمه‌ڵێك پیاو به جلوبه‌رگی عه‌ره‌بییه‌وه ریزببوون بۆ ده‌نگدان له ریفراندۆم‌و ئاڵای هه‌رێمی كوردستانیان هه‌ڵگرتبوو.
ناحیه‌ی ره‌بیعه (106 كم له خۆرئاوای موسڵ)ی زۆینه عه‌ره‌ب، یه‌كێكه له 16 یه‌كه‌ی ئیداری كه مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق ده‌یانگرێته‌وه‌و ده‌كه‌ونه ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی فیدراڵی.
ره‌بیعه‌و حه‌وت یه‌كه‌ی ئیداری دیكه ریفراندۆمیان تێدا ئه‌نجامدرا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ههرێمدانو دانیشتووانه‌كه‌یان تێكه‌ڵه‌یه‌كه له عهرهبو ئێزدی‌و كورد‌و توركمان‌و شه‌به‌ك، پرۆسه‌كه‌ش خاڵی نه‌بوو له گوشاركردن له دانیشتووانه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی هاندانین بۆ به‌شداریكردن له ریفراندۆم‌و ده‌نگدان به به‌ڵێ.
له‌نێوان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و ئه‌وی دیكه‌دا زۆرینه‌یه‌كی بێده‌نگ به‌رامبه‌ر ریفراندۆم‌و بگره‌و به‌رده‌كه‌ی هه‌ن، له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر مه‌حمود عه‌زۆ مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی موسڵ ده‌ڵێت زۆرینه‌ی موسڵییه‌كان بێلایه‌ن بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی رووده‌دات، چونكه له‌م كاته‌دا ریفراندۆم ئیستیفزازی نه‌كردن كه سه‌رقاڵن به ساڕێژكردنی برینه‌كانیان له‌دوای رزگاربوون له داعش، هه‌روه‌ك گوتاری كورد بۆ ریفراندۆم ده‌ستی بۆ مه‌سه‌له‌ی تایفه‌گه‌ری برد‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ره‌و به‌غدا ئاڕاسته كرابوو.
ئه‌مه‌ش مانای بایه‌خنه‌دان به مه‌سه‌له‌كه ناگه‌یه‌نێت، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی ناوچه جێناكۆكه‌كان عه‌ره‌بن‌و به‌دوو قۆناغ له‌شاری موسڵ ئاواره بوون، یه‌كه‌میان له‌دوای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌و دووه‌میشیان له‌دوای ئازادكردنی له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه، ئه‌مانه چاودێری رووداوه‌كان ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانیان كه ریفراندۆمیان تێدا ئه‌نجام دراوه‌و چاویان له‌وه‌یه له ئاینده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆیان وه‌ك عه‌زۆ ده‌ڵێت.
سه‌ره‌نجامیش زۆرینه‌یه‌كی بێده‌نگ له موسڵ هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی میللی، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی خۆجێییش كه له بارێكدایه كه‌س ئیره‌یی پێنابات، چونكه ئێستا كه‌وتووه‌ته نێوان چه‌كوشی به‌غداو سه‌كۆی هه‌ولێره‌وه‌و ره‌نگه له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا دووچاری گوشارێكی زیاتر ببێته‌وه هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو “پایته‌خته” گرژبێت، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای دابڕینیان له پارێزگای نهینهواو وه‌رگرتنه‌وه‌یان ده‌كات، ده‌وڵه‌مه‌ندن به نهوتو سامانه سروشتییه‌كانی دیكه، رووبهریشیان له پارێزگای كه‌ركوك گه‌وره‌تره.
ئێستا كه ریفراندۆم كۆتاییهاتووه، هێشتا موسڵ بێده‌نگه، به‌ڵام له لێكهوتهكان ده‌ترسێت، ئه‌وه‌ش كه لێی ده‌ترسێت روودانی جه‌نگێكه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر كه به‌دڵنیاییه‌وه له ئاگره‌كه‌ی به‌دوور نابێت.
نه‌شوان زوبه‌یدی ده‌پرسێت، ئایا شه‌ڕ رووده‌داته‌وه؟ ئه‌و ده‌ڵێت: “بێزاربووین له ترس‌و تۆقاندن‌و ئاواره‌بوون، من‌و خێزانه‌كه‌م له ناحیه‌ی زومار (70 كم له خۆرئاوای موسڵ) دهژیاینو ناچاربووین له‌دوای كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌جێی بهێڵین، كاتێكیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئازادیان كرده‌وه رێگه‌یان نه‌داین بگه‌ڕێینه‌وه، بۆیه ئێستا له ناحیه‌ی عه‌یازییه‌ی نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به به‌غداو هێزه كوردییه‌كان دهژینو ده‌ترسم سه‌رله‌نوێ ئاگری شه‌ڕ بمانسووتێنێت”.
ئه‌و هێزانه‌ی موسڵ‌و هه‌ندێك قه‌زاو ناحیه‌یان كۆنترۆڵكردووه، له‌ژێر فه‌رمانی حكومه‌تی فیدراڵیدانو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی پارێزگاكه‌ش له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردیدایه، به‌وپێیه‌ش هێڵیكی ته‌ماس به‌درێژایی زیاتر له 150 كم هه‌یه ئه‌و دوو لایه‌نه ركابه‌ره‌ی تێدا رووبه‌ڕوو وه‌ستاون كه چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر شان به‌شانی یه‌كتر له‌دژی رێكخراوی داعش شه‌ڕیان ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی كه زیاتر موسڵییه‌كان نیگه‌ران ده‌كات ئه‌وه‌یه پشتیان به هه‌رێم به‌ستووه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گه‌یشتنی كاڵا‌و خۆراك‌و سووته‌مه‌نی‌و ته‌نانه‌ت كاره‌باش، چونكه دووری نێوان موسڵ‌و هه‌ولێر نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تره، ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌كانی هه‌رێمیش به‌ڕووی موسڵدا دابخرێن ئه‌وا ده‌بێت پشت به به‌غدا ببه‌ستێت كه 400 كیلۆمه‌تر لێوه‌ی دووره.
كه‌واته موسڵ پێویستی به‌وه‌یه خۆی له كاره‌ساتی جه‌نگێكی نوێ بهدووربگرێتو پرۆسه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستپێبكات كه تا ئێستا له‌به‌ری راست دواكه‌وتوون كه دووچاری وێرانكارییه‌كی زۆر هاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ش هه‌ڵبگیرسێت ئه‌وا دۆڕاوی یه‌كه‌م ده‌بێت تێیدا.