وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چاودێربن به‌سه‌ر زیندانیانی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به داخه‌وه رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت و له ئێستاشدا ناوچه‌كه له حاڵه‌تی جه‌نگدایه و شانازی به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، تیایدا هاتووه: به‌مه‌به‌ستی چاودێری و ئاگاداربوون له مافی زیندانیانی چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 2 ی شوباتی 2015، له دیوانی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازی له ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كرد.
ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ داوای هاوكاریان له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد له‌سه‌ر رێگه‌خۆشكردن بۆ چاودێریكردنی چاكسازییه‌كان و لیژنه‌كانیان به‌ئاسانی بتوانن كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆشیه‌وه محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: به‌داخه‌وه رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت و له‌ئێستاشدا ناوچه‌كه له حاڵه‌تی جه‌نگدایه و شانازی به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راشیگه‌یاند: پێویسته رێكخراو و ده‌زگاكانی مافی مرۆڤ هۆشیاری ته‌واو بڵاوبكه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكی ئاگاداربكه‌نه‌وه له‌وه‌ی مافیان چیه.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكاری خۆی راگه‌یاند، بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی ده‌زگای ژیان و داوای كرد چاو‌دێر بن به‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌زاره‌ت به‌تایبه‌ت له چاكسازییه‌كان.