كه‌شوهه‌وای گه‌رمی ناوچه‌ی گه‌رمیان له دوو ساڵی ڕابردوودا زه‌رووره‌تی گرنگیدان به ژینگه و فراوانكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌م سنووره پێ نیشانداین.
ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی گه‌رما كه له هاوینی ئه‌م دوو ساڵه‌ی كۆتاییدا گه‌رمیانی گرته‌وه كه‌م وێنه و تاقه‌ت پڕوكێن بوو، به سه‌دان دارودره‌خت له باخ و باخچه و شوێنه گشتییه‌كان وشكبوون.
هێشتا گرنگیدان به ژینگه و ڕووبه‌ری سه‌وزایی بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌وایه‌كی پاك و ته‌ندروست و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری گه‌رما لای حكومه‌ت و خه‌ڵكیش وه‌ك زه‌رووره‌تێك ته‌ماشا ناكرێت.
ئه‌ركی حكومه‌ت و به‌تایبه‌ت فه‌رمانگه‌ی ژینگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه وه‌ك ئه‌ركی خۆیان له‌م پرسه بڕوانن و هه‌وڵ بده‌ن به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه ڕووبه‌ری سه‌وزایی زیاد بكه‌ن و پارك و باخ و باخچه دروست بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاو‌دێر نه‌مام و دارودره‌خت و گوڵ و سه‌وزاییه‌كان بكه‌ن و نه‌هێڵن بێ ئاو بن، بۆئه‌وه‌ی وشك نه‌بنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م دوو ساڵه ڕوویداو سه‌دان دارودره‌خت و نه‌مام وشكبوون، گرنگیشه له‌كاتی دروست كردنی ڕووبه‌ره سه‌وزاییه‌كان و ناشتنی نه‌مامه‌كاندا، كه‌سانی شاره‌زا هه‌بن بۆ هه‌ڵبژدارنی جۆری نه‌مامه‌كان كه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌دا بگونجێن، چونكه دوای وشكبوونی ئه‌و هه‌مو دارودره‌خته، تازه به‌رپرسانی حكومه‌ت و شاره‌وانییه‌كان ده‌ڵێن، به‌شێك له‌و نه‌مامانه‌ی كه له گه‌رمیان نێژراون له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌دا ناگونجێن.
هه‌ڵبه‌ته بابه‌تی سه‌وزكردن و پاراستنی ژینگه ته‌نها ئه‌ركی حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیانیشه، پێویسته ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كاربكه‌ن بۆ هاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌ناو خه‌ڵكدا له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی بوونی سه‌وزایی و پاراستنی ژینگه‌و كاریگه‌رییه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ.
ئێمه له ڕێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی دابه‌شكردنی نه‌ماممان به‌سه‌ر لادێكانی گه‌رمیاندا ده‌ستپێكردووه، له‌گه‌ڵیشیدا هۆشیاری ئه‌وه به هاوڵاتیان ده‌ده‌ین كه پاراستنی نه‌مامه‌كان له وشك بوون و ئاودانیان و گرنگیدان به ناشتنی نه‌مامی تر و زیادكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی چه‌نده بۆ ژیان و ته‌ندروستی ئه‌وان گرنگه، ئه‌مه ته‌نها ئه‌ركی ئێمه نییه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه.
بێگومان له ڕابردوودا به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌ت ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه كاری باشیان كردووه، به‌ڵام باشترین چاره‌سه‌ر بۆ هۆشیاری ژینگه‌یی و ڕاهێنانی هاووڵاتیان له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌و سه‌وزایی ئه‌وه‌یه، له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه وه‌ك مه‌نهه‌ج بخوێنرێت و زه‌رووره‌تی پاراستن و گرنگیدان به ژینگه به شێوه‌یه‌كی زانیستی له بیر‌و هۆشی منداڵان و خوێندكاران‌دا بچێنرێت.