لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 52 بینینەکان

سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە ریکەوتی ١٩\٩\٢٠١٧ وەفدێکی پەیوەندییە نیذتیمانییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

لە دانیشتنێکی دۆستانە و کراوەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسەندنەکان لە گۆشە و بۆچوونی جیاوازەوە باسی لێوەکرا و هەردوولا گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەم بارەیەوە کرد و دید و تێڕوانینی خۆیان بۆ رووداو و ئاڵوگۆڕەکان خستەڕوو ، هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر یەکریزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیستیمانیەکان بۆ لەگۆڕنانی خەونی دوژمنانی کورد کە هەمیشە لەهەوڵی پەرتەوازەیی  دوورکەوتنەوەی پارچە دابەشکراوەکانی کوردستان بوونە . لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران و جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail