ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه (١٨-٥-٢٠١٥)شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەیاوەری هاوڕێیان ( خلیل محمود و نه‌هرۆ جلال و قهار محمد ) ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندرووستی هاوڕێ ( كه‌ریم ئه‌حمه‌د ) سه‌ردانی شاری ( كۆیه ) یان كرد و له لایه‌ن هاورێ كه‌ریم ئه‌حمه‌د و خانه‌واده‌كه‌ی پێشوازی كران له دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی كوردستان كرا له گشت بواره‌كاندا ، دواتر شاندی بزووتنه‌وه‌كه‌مان هیوای ته‌ندروستیه‌كی باشیان بۆ هاورێ كه‌ریم ئه‌حمه‌د خواست و ئەو سەردان و بەسەرکردنەوە بەردەوامانەی هاوڕییان بوە جێگای خۆشحاڵی خانەوادە بەرێزەکەیان .