دوای ئەوەی بەیانی رۆژی ٢٠٢٣/٤/٢٥ عەلی مەحمود محەمەد ناسراو بە عەلی سیاسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتیەکەمان لەھەولێر لەلایەن ئاسایشەوە گیرا. دۆسیەکەی ئاراستەی پۆلیس کراوە بۆ لێکۆڵینەوە. لەم پرسەدا روو لەدادوەری لێکۆڵینەوەو دەسەڵاتی دادگای بەڕێز دەکەین، ناوبراو ئازاد بکات بەکەفالەت. چونکە پەڕاوی ناوبراو جیایە لەگەڵ کەسەکەی ترو، پەڕاوی جیابکرێتەوە.
عەلی مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدە یەکێکە لە چالاکوانەکانی مافی مرۆڤ، نەک تەنیا لەسەر ئاستی کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی دەرەوەی وڵاتیش ناسراوەو ھەڵگری رەگەزنامەی ھۆڵەندیشە.
لەکاتێکدا داوای ئازادکردنی دەکەین رەخنەش لە شێوازی دەستگیرکردنی دەگرین، رەخنەمان ھەیە لە وێنەگرتنی و پیشاندانی لەکەناڵەکانی تەلەفزیۆن.
دەزگاکانی حکومەت مافی گرتنە بەری رێکاری یاساییان ھەیە بەرامبەر بەو رووداوە، بەڵام پێویستە رێکارەکان بە ھاوسەنگی و بە تەواوەتی لەچوارچێوەی یاسادا بێت.
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٢٧