ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ سه‌ر كه‌وتنی كۆبانێ‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی، ده‌توانین بڵێین سه‌ركه‌وتن له‌ته‌نها شه‌رێك نه‌بوو، به‌ڵكو له بواری دیبلۆماسیدا كوردی گه‌یانده قۆناغێكی تری مێژوویی كه تا په‌لاماردانه‌كانی داعش‌و ئه‌و شه‌ره نه‌گریسه‌ی رووبه‌رووی ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته نه‌بوه‌وه ته‌نها گوێبیستی شاره‌كانی عفرین‌و قامیشلوو ده‌بوین، كه‌م كه‌س گوێبیستی ناوی ئه‌و شاره بچوكه بوو، به‌ڵام به‌قاره‌مانێتی كوران‌و كچانی ئه‌و شاره توانرا نه‌ك ته‌نها ناوی شاره‌كه به‌ڵكوو كورد‌و مرۆڤدۆستی به‌جیهان بناسێنن‌و داستانێك له‌مێژوو تۆمار بكه‌ن، ئه‌و وه‌چه‌رخانه مێژوویه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی ژنانی یه‌په‌ژه‌و ژنانی رۆژئاوا به‌درێژكراوی خه‌باتی ژنانی باكوور هاته ئاراوه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشیه بۆ ئێمه‌ی ژنانی كورد به‌تایبه‌تی به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی له سه‌دا 50 ی ژنانی یه‌په‌ژه كه بڕیار ده‌ر بوون و ده‌ورو نه‌خشیان هه‌بوو له‌دانانی پلان‌و دیاری كردنی ته‌كتیكی شه‌ڕ له روو به‌روو بونه‌وه‌ی شه‌ری داعش له كۆبانی و زۆر له‌ناوچه‌كانی تر، بۆ نموونه (ئارین میركان )كه له گردی مشته‌نور به‌ئه‌نجامدانی چالاكیه فیداییه‌كه‌ی توانی پلان و نه‌خشه‌ی داعش له پێشڕه‌و ییه‌كانیاندا بوه‌ستێنێت و له ناوی به‌رێت، به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدابوو كه داعش خۆی له قیمه‌ی سه‌ركه‌وتندا ده‌بینیه‌وه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و چالاكیه فیدایه بۆ من وه‌ك مرۆڤێك جێگه‌ی ئه‌سه‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ گیان به‌خت كردنی مرۆڤێكی وا مه‌زن و قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت.
دیاره ئه‌وه ئاشكرایه كه خواستی داعش‌و گۆرینی ئاراسته‌ی شه‌ره‌كه به‌ره‌و كۆبانێ له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان له‌موسڵ‌و شاره‌كانی تری عێراق بۆ له‌ناو بردنی ئیراده‌ی كورد بوو، له‌كۆبانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێ هه‌ڵكه‌وتی جوگرافیایی شارێكی ستراتیجی گرینگ بوو به نیسبه‌ت توركیاوه.
هه‌ر بۆیه داگیر كردنی كۆبانێ، بۆ ئه‌وان داگیر كردنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد بوو ، به‌ڕوونی ئه‌ردۆغان له‌لێدوانێكیدا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ ده‌ڵێت ئێمه نامانه‌وێت كاره‌ساتێكیتری وه‌ك عیراق دووباره بێته‌وه و خاكی سوریا به‌ش بكرێت‌و كوردستانێكی تر له‌نزیك سنوری ئێمه دروست ببێت، به‌ڵام له كاتێكدا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتنی گه‌لی رۆژئاوا هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌و یه‌په‌گه‌و گه‌ریلاو پێشمه‌ره‌گه‌كاندا، وێرای ده‌ست خۆشی له‌وان سوپاسی توركیای كرد.
بۆیه ده‌توانم بڵێم پێویسته بزوتنه‌وه‌ی ژنان داستانی سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی گرینگ ببینێت له‌مێژوی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌و بیكاته ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێتر بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌ی رابردووی هه‌ندێك لایه‌نی مێژوویی‌و كلتوری وفكری و سیاسی بۆ گۆرانكاری له‌میتۆدی حوكمرانی له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست‌و به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌شداری راسته‌قینه‌ی ژنان له‌هه‌موو كایه سیاسیی‌و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و سه‌ربازی، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ژنان رازی نه‌بن به‌و پۆسته شكلیانه به‌بێ ئیراده كردنیان.