0 تێبینییەکان 3 بینینەکان
لاجان محمد عوسمان:
هەموو مرۆڤێک لە ژیانی دا خاوەن کۆمەڵێک برین و ئازار و هەستی نەرێنییە، بەتایبەت ئەو هەستانەی کە لە ڕابردوویەکی بە ئازارەوە هاتوون بۆنەتە هۆی ترس و نائارامی و هەست نەکردن بە ئاسایش و چێژ بینین لە ژیان. بەر لە هەر شتێک ڕابردووی خۆت قبوڵبکە و وەک ئەزموون وەری بگرە و خۆت لەگەڵ برینەکانت ئاشت بکەوە چونکە هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویاندا بۆ ئەوە بوون داهاتوویەکی جوانترت بخەنە پێش نەوەک بەدیار ڕابردووە دانیشی و کە سەڕەڕای ئەوەی دەزانی ناتوانی ڕابردوو بگۆڕی، بێت داهاتووش بکەیە قوربانی. ئەگەر ئەو خاڵانە پەیڕەو بکەی دڵنیا بە نە پێویستت بە د.دەروونی نە ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی هەیە، لە کۆتایی هیچ کەسێک وەک خۆت لە خۆت ناگات . من لێرەدا ئامۆژگاریت دەکەم کە ئەو خاڵانە پەیڕەو بکەی.
١- درووستکردنی پەیوەندییەکی پتەوی تەندروست لەگەڵ خۆت دا.
٢-قبوڵکردنی خۆت بە هەموو شێوەیەک.
٣-کۆنتڕۆڵکردنی خۆت و کات بدە بە خۆت بۆ ئەوەی بەسەر هەستە نەرێنیەکان دا زاڵ بیت.
٤- زوو مەکەوە ژێر بیر کردنەوە و قسە نەرێنیەکانی خەڵک.
٥- خۆت بە شتی ئەرێنی و تەندروست مەژغول بکە.
٦-هەوڵی ناسینی خۆت بدە و لەو ڕێگەیەوە کەسایەتی خۆت دروست بکە.
٧- واز لە قەلەقی و دڵە ڕاوکێ بێنە، ئەو هەستانە تەنیا کاتت دەبەن و لە ئامانجەکانت دوورت دەخەنەوەو دەتکەن بە کەسێکی ترسنۆک.
٨-خۆت ئامانجەکانی خۆت دیاری بکە و هەوڵی بۆ بدە و واز لە بیرکردنەوە و قسە کردن بێنە ، هەوڵەکانت بکە بە کردار.
٩- لە ڕێگاکان کۆمەڵێک بەربەست و شکست هەیە ، هەموو ئەوانە بۆ بەهێز کردنی تۆن نەوەک شکانت.
١٠- تۆ لاواز نیت بێهێزیش نیت، تەنیا مێشکت ئاڵۆزەو ناتوانی خۆت کۆکەیەوە.
١١-متمانەت بەخۆت هەبێت هەموو ئەوانەی کە دەیانبینی دڵخۆش و سەرکەوتوو دیارن، لە ناخیان بە دەیان برین و شکست هەیە بەڵام ئەوان سەڕەڕای هەموو شتێک بەردەوام بوون.
١٢- واز لە بەراوورد کردنی خۆت بە کەسانی تر بێنە و پاسا و مەهێنەوە بۆ هەست و خەونەکانت.
١٣- دوورکەوە لە بازنەی کەسانی نەرێنی و ناتەندرووست .
١٤- ئەوەی گرنگە لەبیر مەکە ئێمە مرۆڤین دەبێت واز لە گۆڕانی خەڵک بێنیت و دادپەروەری و یەکسانی لە ناخی خۆتەوە دروست بکەی.
١٥-هەمیشە با کەسێکی دڵسۆز هەبێت بتوانی قسەی لەگەڵ بکەی.
١٦-پەیوەندی ڕۆحیت لەگەڵ خودا بەهێز بکە.
١٧-ژیان مرۆڤی لاوازی خۆش ناوێ و فێر بە خۆت هەڵبژێری و قوربانی بۆ شتەکان بدەی، بەڵام هەرگیز نەکەی خوا و ویژدان و کەسایەتت لەدەست دەی.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە