شیعه‌كان 5000 چه‌كداری میلیشیا دێننه كه‌ركوك و ئه‌ندامێكی لیسته‌كه‌ی نوری مالیكی-ش پێیوایه شانه‌ی نوستوی داعش له كه‌ركوك هه‌یه‌و ئه‌و هێزانه بۆ پته‌وكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی نزیك له داعش ده‌هێنرێن.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری، په‌رله‌مانتاری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه كه هاتنه ناوه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له مه‌كته‌ب خالید‌و مه‌ریه‌م به‌گ و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هۆتێلێك له‌ناو كه‌ركوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شانه‌ی نوستو هه‌یه له‌ناو شاری كه‌ركوك و له‌كاتی روداوه‌كانی حوزه‌یرانی رابوردو هاتونه‌ته ژوره‌وه‌و هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ داعش.
به وته‌ی جه‌عفه‌ری، “پێویسته هه‌وڵبدرێت ئه‌و شانانه ئاشكرابكرێن و خاڵی پێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ دوژمن پته‌وبكرێت له‌و ناوچانه.. هاوكات رێوشوێنه ئه‌منیه‌كانی هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ ناو كه‌ركوك توند بكرێت و رێگه نه‌درێت خه‌ڵكی بێگانه تێیدا نیشته‌جێ ببن”.
ناوبراو له به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی سه‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگیان كردوه سه‌باره‌ت به‌ناردنی 5 هه‌زار چه‌كدار بۆ ده‌وربه‌ری كه‌ركوك، چونكه ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه به ده‌ستی ئه‌و هێزانه نه‌بێت ئازادناكرێت”.
به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه: پێشوازی له هاتنی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ین
وه‌ستا ره‌سوڵ، به‌رپرسی میحوه‌ری 4ی باشور و خورئاوای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك ده‌ڵێت: حه‌شد شه‌عبی یان هێزێكی خۆبه‌خش له‌هه‌ر میله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت ئه‌گه‌ر بۆ به‌رگریكردن بێت له كه‌ركوك یان بۆ پاراستنی كه‌ركوك بێت له‌داعش، ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ین و پێیده‌ڵێین به‌خیر بێت.
هاوكات ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت: ئێمه توشی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بوین، ئه‌م شه‌ڕه‌ش پێوستی به‌وه هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌مولایه‌كمان بیبه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به بونی شانه‌ی نوستوی داعش له ناو كه‌ركوك و هاتنی ئه‌و میلیشیانه بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌لێنه ئه‌منیه، وه‌ستا ره‌سوڵ وتی: “ئه‌و په‌رله‌مانتاره راست ده‌كات شانه هه‌یه، به‌ڵام پێویستی به‌وه نیه حه‌شدشه‌عبی چاره‌سه‌ری بكات، هێزه ئه‌منیه‌كان به باشترین شێوه چاره‌سه‌ریان كرد و هه‌موشیان كوشتن”.