ئامادەکردنی :بارزان ئه‌كره‌م
دوای به‌شداریكردنی هه‌لبژارده‌ی كوردستان, له پاله‌وانییه‌تی كۆنیفا بۆ هه‌رێمه‌كان له هه‌رێمی ئه‌بخازیا له وڵاتی روسیا, به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی هه‌شته‌م, كه خراپترین ئه‌نجام بووه له ماوه‌ی به‌شداریكردنی كوردستان له‌م پاله‌وانه‌تییه, راسته له سه‌رتادا له یاریی كۆمه‌له‌كان دووسه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا, به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه راسته‌قینه‌كی له قۆناغی هه‌شته‌مدا بوو, كاتێك نه‌یتوانی به‌سه‌ر پادانیادا سه‌ربكه‌وت, چونكه ئه‌و هه‌رێمه دره‌نگ مافی به‌شداریكردنی پێدرا, ئه‌و كاته‌بوو كوردستان له‌گه‌رمه‌ی خۆ ئاماده‌كردنی دابوو له یاری دۆستاندابوو له گه‌ڵا یانه‌ی گازی باكور, ئه‌وان هه‌واڵی به‌شداریكردنیان پێدرا, دوای كشانه‌وی هه‌رێمێك له پاڵه‌واه‌تییه‌كه, به‌و ماوه كه‌مه هاتنه پاڵه‌وانه‌تیه‌كه و له یارییه‌كانی كۆمه‌له‌كه‌شیان به دووه‌م سه‌ركه‌وتن , چونكه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی قوبرص دۆڕابوون, كه‌چی به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌ركه‌وتن, دواتریش دوو یاریی به‌دوای یه‌ك دۆڕاند به یه‌كجاری ئاستی خۆی له ده‌ستدابوو له‌م دوو یارییه‌ی كۆتای ئه‌وانیشی دۆڕاند, ئه‌وه ده‌ریده‌خات راهێنه‌ری كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له ئه‌ركه‌كه‌ی, چونكه یاریزانه‌كان باشترینه‌كانی كوردستان بوون به‌ئه‌زموون بوون, به‌شێكیان له هه‌لبژارده‌ی عێراق بانگهیشتكراون, له خولی عێراقی سه‌ره‌كی بوونه له كوردستان پشكیان هه‌بووه له سه‌رخستنی یانه‌كه‌یانیان, كه‌چی راهێنه‌ر نه‌یتوانی سوودیان لیببینی به‌و شێوه‌ی, كه پیویستبوو ئه‌و وای زانی ئه‌و حه‌زه‌ی هه‌یه‌تی بۆ راهینه‌رایه‌تی كردنی كوردستان, كه ماوه‌یه‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌دات, به‌سه‌و ده‌یگه‌ینێته ده‌ست كه‌وت, به‌ڵام ده‌ركه‌وت ته‌نها هه‌ولی رازیكردنی یاریزانه‌كان ده‌دات, ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی پێكهاته‌یه‌كی جێگیر دروست بكات, سه‌رباری پشتگیریه‌كی ته‌واو له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه, خه‌ڵات كردنی یاریزانان دوای هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك, دابینكردنی هه‌موو پێداویسته‌كان بۆ یاریزانه‌كان, كاتێكیش گه‌ڕایه‌وه وه‌ڵامی شكسته‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو, ئایا ؟ ئه‌مه وه‌ڵامی شه‌قامی وه‌رزشی ده‌داته‌وه, كه وه‌ڵامیكی گونجا و لۆژیكی نیه دیاره تۆ له سه‌ره‌تدا پشتت به چانس به‌ستبوو, ئه‌ی پلان و به‌رنامه‌كانت كوا, بۆ داهاتوو له سه‌ر فیدراسیۆنه‌كه‌مان پێویسته ده‌سته‌یه‌كی جێگیری راهێنه‌راتی هه‌بیت له سه‌ر بنه‌مای كه‌سایه‌تی به‌هیز و ئه‌زموون نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی بێ كاره و حه‌زی له‌راهێنه‌رایه‌تییه, كه یاریزانیش بانگهێشتكرا له‌سه‌ر بنه‌مای رازیكردن و ناوچه‌گه‌رییه‌وه نه‌بیت, به‌لكو با یاریزانی باش و ره‌وشت به‌رزبن, سوود له تواناكانی یاریزانانی تاراوگه‌ش ببینێ, ماوه ماوه یاریی دۆستانه ئه‌نجامبدات, هه‌رچه‌ند ئیمه ته‌نها له‌م پاڵه‌وانه‌تییه به‌شدارین, به‌لام ده‌بێت له ئێستاوه خۆمان بۆ داهاتوو ئاماده‌بكه‌ین, له‌رووی راگه‌یاندنیشه‌وه گرینگی زیاتر به هه‌لبژارده‌كه بدرێت زیاتر هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر بڵاو بكرێته‌وه و بگه‌ینرێته هه‌موو لایه‌ك.