لە بروسکەیەکدا هاورێ عبدللەیی حسن زادە کەسایەتی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتمەداری گەلی کورد، سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا .
بەهۆی کۆچی دوایی کاک محمودی حسن زادە و گەیشتنی پەیامی هاوپشتی و هاوخەمی هاوڕێ مام خدر و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و بەشداریکردنیان لە پرسەی برا گەورەیان ،هاوڕێ عبدللەی حسن زادە کەسایەتی ناسراوی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هاوڕێ مام خدر دەکا لە لەکۆستی لەدەستدانی برا گەورەکەیان لەگەڵیان بوین و خەمی لەدەستدانی یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکەیان لەگەڵ بەشکردوون .
لەبەشیکی بروسکەکەدا هاوتوە ( بەشداری لە پرسەکە و هاوخەمی و پشتیوانیتان لەم کاتەدا ئەو خەسارە گەورەی لەسەر دڵ لابردم و باڵا باڵا گەورەی کردم ..وێڕایی سوپاس و ئەمەکناسیتان ئاواتە خواسم ئێوە ساگ و سەلامەت بن و بەردی سارد و گەرم نەیەتە سەر رێتان)