بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە ٢٢ هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ،هێز و لایەن ساسی و نیشتیمانی و عێراقیەکان ، هونەرمەندان و نوسەران ، کرێکاران و کاسبکاران ، قوتابیان و لاوان ،رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن ، پەرلەمانتاران و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان ، پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی ،سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و دۆست و لایەنگرانی بزووتنەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ‌کرا ، ئەمانەی خوارەوە بەشێک لە وێنەی سەردانەکانە :
(25/8/1995 ) له هه‌ڵو مه‌رجێكی جیاواز له ئێستا و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخێكی هه‌ستیار ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) وه‌ك پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه بوونی خۆی راگه‌یاند . ئێستا كه یادی ( 22 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ده‌كه‌ینه‌وه وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه جه‌خت له سه‌ر ئارمانجه بنچینه‌ییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه كه هێنانه‌كایه‌ی ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروسته و هه‌میشه له‌م پێناوه‌دا تێكۆشینه‌كانی درێژه پێده‌ده‌ین .