Table of Contents
400
سەرباز دەستیان لەكودەتاكەی توركیادا هەبووە
كاردانەوە نێودەوڵەتییەكان
لەمۆسكۆش سێرگی لاڤرۆڤ-ی وەزیری دەرەوەی رووسیا لەكۆنفرانسێكی هاوبەشیدا لەگەڵ جۆن كیری هاوتا ئەمریكییەكەی رایگەیاند، پێویستە كێشەكانی توركیا لەڕێی دەستوورەوە چارەسەر بكرێنو لایەنەكان خۆیان لەڕشتنی خوێن بپارێزن.
هەدەپە دژایەتی كودەتا دەكاتو بەهەڵەی ئاكپارتیی دادەنێت
ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا دەستگیردەكرێت
میدیاكانی توركیا رۆژی شەممە 16/7/2016 دەستگیركردنی ژمارەیەك سەربازی سوپای وڵاتەكەیان لەلایەن حكومەتەوە راگەیاند، كە تۆمەتبارن بەئەنجامدانی كودەتا لەتوركیا.
بەپێی میدیاكان دەسەڵاتدارانی توركیا 50 سەربازیان لەشاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارن بە بەشداری ئەو هەوڵەی شەوی هەینی درا بۆ ئەنجامدانی كودەتا.
هەر بەپێی میدیاكان، حكومەتی توركیا داوای لەو سەربازانەی تریش كردووە، خۆیان ڕادەست بكەن، كە بەشداربوون لەهەوڵی ئەنجامدانی كودەتا.
شەوی (هەینی 15/7/2016) ژمارەیەك لەسەربازانی سوپای توركیا بەسەرپەرشتی ژمارەك ئەفسەری سوپاكە هەوڵی ئەنجامدانی كودەیەكیان دژی حكومەتی توركیادا، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ شەممە، شكستهێنانی كودەتاكە راگەیەنرا.
هەرچەندە شكستهێنانی كودەتاكە راگەیەنراوە، بەڵام بەشێك لەسوپای توركیاو چەند فڕۆكەیەكی دەنگی بەدەست كودەتاچییەكانەوە ماوەو تائێستاش بۆردومانی چەند ناوچەیەك لەئەنقەرەو ئەستەمنبوڵ لەرێگەی ئەو فڕۆكانەوە كراوە.
كودەتاچیەكان بەردەوامی لە شەڕكردن رادەگەێنن
ئەو بەرپرسە سەربازییانەی توركیا كە سەرپەشتی كودەتاكەی شەوی رابردوی توركیایان كردووە لە بەیاننامەیەكدا كە سەر لەبەیانی رۆژی شەممە 16ی تەموز بڵاویان كردۆتەوە رەتیدەكەنەوە كە كودەتاكەیان شكستی هێنابێت و دەڵێن”بەردەوامین لەشەڕكردن”.
هاوكات پۆلیسی توركیا راگەیاند كە ئەكرەم جاغلەر سەرۆك ئەركانی سوپای سێی توركیا بە تۆمەتی تێوەگلان لەو كودەتاكەی توركیا دەستگیركراوە.
لەنوێترین پێشهاتیشدا فەتحوڵا گوڵەن كەسایەتی ئاینی نەیاری رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەركۆماری توركیا لەبەیاننامەیەكدا ئیدانەی كودەتاكەی وڵاتەكەی ئەوەش لەكاتێكدایە كە كودەتاچییەكان پێشتر لایەنگیریی خۆیان بۆ ناوبراو دەربڕی و ئەردۆغانیش گوڵەنی تۆمەتبار كرد بەو ئەنجامدانی ئەو كودەتایە.
