بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، و پیشاندانی پۆلیسێك كه یاری له‌گه‌ڵ منداڵێكی په‌نابه‌ر ده‌كات و بزه ده‌خاته سه‌ر لێوه‌كانی كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له وڵاتی ده‌نیمارك به‌جێهێشتووه، به‌شێوه‌یه‌ك پۆلیسه‌كه نه‌یتوانیوه رێگری له‌تێپه‌ڕبوونی ئه‌و په‌نابه‌رانه بكات به‌سنوری وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و وڵاتی سوید.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه چه‌ند ئاژانسێكی ره‌سمی ئه‌وروپا بڵاویانكردوه‌ته‌وه: به‌پێی بڕیارێكی ره‌سمی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ رێگریكردن له تێپه‌ڕبوونی په‌نابه‌ران له‌سنوره‌كانی وڵاتی ده‌نیماركه‌وه به‌ره‌و سوید و ناوچه‌كانی تر، هێزێكی ئه‌منی زۆر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
رونیشكراوه‌ته‌وه: دواتر یه‌كێك له وپۆلیسانه به‌بینینی ئه‌و هه‌موو ژن و منداڵه خۆی پێڕانه‌گیراوه‌و داوای گۆڕینی هه‌ڵوێستی هاوڕێكانی كردوه به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره ، بۆیه به‌یه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌هاوكاری په‌نابه‌ران كردوه .
جه‌ختكراوه‌ته‌وه: هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌ك ته‌نها رێگریان نه‌كردوه، به‌ڵكو هاوكاری په‌نابه‌رانیان كردوه‌و بۆ شوێنی مه‌به‌ست گواستونیانه‌ته‌وه.
ئه‌و پۆلیسه له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه: هه‌رگیز ناتوانم ببمه ئه‌و كه‌سه‌ی كه مێژووی وڵاته‌كه‌م پێچه‌وانه‌وه بكه‌مه‌وه، كه ده‌مێكه به مرۆڤ دۆستی و میهره‌بانی به‌ناوبانگین .