سۆشیال میدیا جیهانێكی فراوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، له‌ئاكامی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیای ئینته‌رنێت و چه‌قبه‌ستوویی میدیای كلاسیك هاته كایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی میدیای باو تاكه‌كانی به‌ره‌و بێزاربوون و ونبوونی خود و كه‌سایه‌تی و به‌لاڕێدابردنی له‌كایه مهعریفیهكانهوه بۆ ونبوونی شوناسی راسته‌قینه‌ی میدیا برد، تا له‌جیهانێكی فراوانتر تاكه‌كان بڕواننه شته‌كان و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیدا ئاوێزان بن و ببنه به‌شێك یان راسته‌وخۆ كاردانه‌وه دروست ده‌كات.
سۆشیال میدیا بۆ هاته‌كایه‌وه
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی هه‌ر ره‌وت و بوارێك به‌هۆی پێویستی و پێشكه‌وتنی زیاتری تاك به‌تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگه به‌گشتیی، كۆمهینیكهیشنهكان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ند و تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو زیاتر په‌ڕوباڵیان بۆ شوێنه‌كانی دیكه هاویشت، تا به‌هێزتر له‌په‌یوه‌ندیكردن ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شێوازه‌كانی كۆمهینیكهیشنهكان و ههمهجۆركردنیان به‌هۆی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌وه چه‌ندین هۆكاری په‌یوه‌ندیكردن په‌ره‌یان سه‌ند، كه‌زۆربه‌یان جێگه‌ی هۆكاره‌كانی تری گه‌یشتنی زانیاری و په‌یوه‌ندیان گرته‌وه، به‌مه‌ش سۆشیال میدیا له ئیستادا بۆته جێگره‌وه‌ی هه‌مووان و بێ گوێدانه ئینتیمای ئیتنی و ئایینی و ره‌گه‌زی تاكه‌كانی سه‌رجه‌م شوینه‌كانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه.
سۆشیال میدیا ئه‌و تۆڕه فراوانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای ئینته‌رنێته، كه هه‌موو كۆمهینیكهیشنه ئۆنلایینهكان كۆدهكاتهو ه، كه له‌دونیای ئه‌مڕۆماندا گه‌یشتونه‌ته هه‌موو شوێن و ماڵێك و بوونه‌ته هۆكاری په‌یوه‌ندیی به‌ستن و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری و پردێكن بۆ ریكلام و بازرگانیكردن، بۆیه سۆشیال میدیا فه‌یسبوك و تویته‌ر و انستگرام و سناپ چات و سكایپ و یوتوب و یاهۆ و لایڤ چات و گوگل پله‌س و لینكد ئان و پنترست….تد ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه په‌یوه‌ندی تاكه‌كان و گه‌یشتنیان به‌یه‌كتری له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه دروست ده‌كات، به‌ڵام تیڤیه‌كان به‌هیچ جۆرێك ناچنه خانه‌ی سۆشیال میدیایه‌وه.
به‌كارهێنه‌ری سۆشیال میدیا له زیادبووندایه
سۆشیال میدیا كه له دوای ساڵانی 2000وه زیاتر تاكه‌كانی سه‌رقاڵكرد، خه‌ریكه جێگه‌ی میدیای باو ده‌گرێته‌وه‌و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی رۆژ له‌دوای رۆژ زیاد ده‌بن، بۆ نمونه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك به‌پێی راپۆرتی ئه‌و كۆمپانیایه له كۆتایی ساڵی 2017 ده‌گاته دوو ملیار كه‌س له‌جیهان و تویته‌ر له ئێستادا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 320 ملیۆن كه‌س و انستگرام ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری 700 ملیۆن كه‌س و یوتوب به‌كارهێنه‌رانی ملیارێكی تێپه‌ڕاندووه و پنترست گه‌یشتۆته 110ملیۆن كه‌س، له‌به‌ر ئه‌وه سات له‌دوای سات به‌كارهێنه‌ریان زیاتر ده‌بێ و بووه‌ته هۆكاری گه‌یشتنی زانیار و وههواڵهكان له‌رێگه‌ی تاگ و لایك و شه‌یر و نووسینی كۆمێنت.
سوود و زیانه‌كانی سۆشیال میدیا
سۆشیال میدیا له ئێستادا گه‌وره‌ترین كێبركێ له‌گه‌ڵ میدیای باو ده‌كات و خه‌ریكه جێ پێی له‌ق ده‌كات، ئه‌م سۆشیال میدیایه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ په‌یوه‌ندی ئۆنلاین و خێرا گه‌یشتنی زانیاری و هه‌واڵه‌كان و فراوانكردنی رۆشنبیری و مه‌عریفه و زانست و بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان و ئاسانكاری بۆ مرۆڤ هاته‌كایه‌وه، به‌و واتایه‌ی سۆشیال میدیا تا ئێره سوودی زۆری هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا واخه‌ریكه پێچه‌وانه ده‌بیته‌وه و بووه‌ته چه‌كێكی كوشنده له‌ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی نازانن بۆ كاری به‌سوود به‌كاری بهێنن و بۆته ئامرازێكی مه‌ترسیدار و كوشنده بۆ برینداركردن و ناشرینكردنی مرۆڤه‌كان و شێواندنی پیرۆزییه‌كان و هێماكانی گه‌ل و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی به‌كارده‌هێندرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه له‌رێگه‌ی سه‌رڤه‌ر و ئۆفیسی سه‌ره‌كی خۆیان ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه بلۆك ده‌كه‌ن یان دیپۆرتیان ده‌كه‌م، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ر ماون بۆ كاری خراپ و نادروست ئه‌و تۆڕه به‌سوودانه به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامه گڵاوه‌كانیان.
سۆشیال میدیا و توندوتیژی
سۆشیال میدیا هه‌میشه بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی تاكه‌كان لهسهرتارسهری جیهان به‌شێوه‌ی دروست و شیاو هه‌وڵیداوه، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س بێگوێدانه زه‌وق و ئه‌ته‌كێتی گشتی هه‌ڵده‌ستێ به‌گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نی ناشرین و قێزه‌وه‌ن، به‌شێوه‌ی لایڤ و وێنه و ڤیدیۆ بۆ به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه، له‌سه‌ر باری گشتی هه‌مووان ده‌یبینن، له‌لایه‌كی دیكه هه‌ندێ كه‌س ئه‌و تۆڕانه بۆ سوكایه‌تی و توندوتیژی دژ به‌منداڵان و ئافره‌تان و گیانله‌به‌ران به‌كارده‌هێنن كه ئه‌وه‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی به‌كارهێنه‌ر و خودی تۆره‌كان.
سۆشیال میدیا چی بۆ كوردستان كردووه
كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به رووی جیهان كراوه‌ته‌وه تاكه‌كان ئازادن له‌به‌كارهێنانی هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك هه‌ندێ وڵات نیه كه لێناگه‌رێن به‌شێك له‌و تۆڕانه له ناوخۆی وڵاته‌كانیان بێته به‌كارهێنان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحالییه له كوردستان به كارهێنه‌ران ئازادن و به‌شێكی زۆر له‌م تۆڕانه به‌فراوانی له‌لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ بهكاردههیندرێ و به‌شێكیان رۆژانه بۆ په‌یوه‌ندی و ئاگاداربوون له‌خۆشه‌ویستان و وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیاری و چاتی كه‌سی و گروپ ئه‌و تۆڕانه بێ كێشه به‌كارده‌هێنن.
به‌ڵام جێگه‌ی داخه له كوردستان هه‌ندێ به‌كارهێنه‌ر په‌یدابوون جگه له‌زه‌ره‌ر و زیان هیچ سوودێكیان نیه و كه‌سانێك فێربوونه به‌شێوه‌ی فێڵ و هاككردن ده‌چنه تۆڕه كۆمهڵایهییهكانی هاورێ و كه‌سانی دیكه و پاسوێردهكانیان ده‌دزن و شتی نه‌شیاو بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا داوای كاری نابه‌جێ و پاره ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش سۆشیال میدیا بۆ توندوتیژی و سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی گه‌لی كوردستان و خاكه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت و بۆیه پێویسته یاسایه‌ك له‌م بواره بۆ رێكخستنی سۆشیال میدیا بێته كایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئه‌و تۆڕانه بۆ كاری خراپ و توندوتیژی و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌خاك و وڵاتی كوردستان به‌كارنه‌هێنن.
ده‌ره‌نجام
پیشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر خێرایه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش خیرا پێشبكهین و بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌میشه له پێشه‌نگدا بێت و سۆشیال میدیا بۆ په‌یوه‌ندی و كاری به‌سوود و زانست و پێشكه‌وتن و بازرگانی و ریكلامكردن به‌كاربهێنین.