پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا به‌رده‌وامه و به‌پێی ئاماره‌كانیش ده‌نگه‌كانی”هه‌ده‌په” له هه‌ڵكشاندایه.
به‌پێی جیاكردنه‌وه‌ی “99،8%” ی ده‌نگه‌كان كه ماڵپه‌ری ” یه‌نی شه‌فق” ی توركی بڵاویكردۆته‌وه ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن.
ئاكه‌په “40،8%” ی ده‌نگه‌كان “258” كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه
جه‌هه‌په “25،1%” ی ده‌نگه‌كان و “132” كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه
مه‌هه‌په “4،16” ی ده‌نگه‌كان و “81” كورس په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه
هه‌دپه “12،9%” ده‌نگه‌كان و “79” كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه
لەلایەکیتر به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سی ئێن ئێن تورك رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان گه‌یشتوه‌ته 13.01.
سایته‌كه ئاماژه‌یداوه پاش جیاكردنه‌وه‌ی زياتر له 92 %ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌ده‌په 13.01%ی كۆی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ده‌نگه‌كان به‌و رێژه‌یه بمێنێته‌وه هه‌ده‌په 79 كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌كات.
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانیش ده‌نگه‌کانی به‌راورد به‌هه‌ڵبژرادنه‌کانی پێش‌و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌می کردوه‌و تائێستا ته‌نها %40.08ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه.