ئه‌ندامێكی ته‌ڤگه‌ری ئازاد له‌زاخۆ له‌رۆژی دوشه‌ممه‌وه بێسه‌روشوێن كراوه، ته‌ڤگه‌ری ئازادیش ده‌ڵێت ئاسایش له‌زاخۆ رفاندویانه، به‌رپرسی ئاسایشی زاخۆش ده‌ڵێت “له‌فه‌یسبوك وتویه‌تی جیاوازی له‌نێوان داعش‌و پێشمه‌رگه نییه”.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ئه‌بوبه‌كر مه‌جید به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، ئاسایشی پارتی ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌ناوی (حه‌سه‌ن ساڵه‌ح زاخۆیی) ده‌ڕه‌فێنن‌و له‌ئێستادا ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌و خزم‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئازادبكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ته‌ڤگه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌سوكاری زاخۆیی چونه‌ته لای ئه‌و ئاسایشانه‌ی كه ده‌ستگیریان كردوه، به‌ڵام پێیانوتون ئێمه زانیاریمان له‌سه‌ر نییه، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی تاسبه‌ی مۆڵه‌ت ده‌ده‌ینه ئاسایشی پارتی، ئه‌گه‌ر ئازادنه‌كرێت به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ست به‌چالاكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین.
زاخۆیی پێشتر ئه‌ندامی پارتی چاره‌سه‌ربوه‌و تائێستا 11 جار ده‌ستگیراوه‌و دواتر ئازادكراوه، به‌وته‌ی ئه‌بوبه‌كر ناوبراو هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نییه.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی ئاسایشی زاخۆ، شڤان كوردستانی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه وتی “ئه‌و كه‌سه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستیكی كردوه‌و وتویه‌تی جیاوازی له‌نێوان داعش‌و پێشمه‌رگه نییه، بۆیه بڕیاری ده‌ستگیركردنی ده‌رچوه”. به‌ڵام ئاشكراینه‌كرد كه دادوه‌ر بڕیاری دستگیركردنی داوه یان نا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایشی زاخۆ وتیشی “زاخۆیی له‌زاخۆ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و زانیاریشمان نییه له‌شوێنی تر ده‌ستگیركرابێت یان رایكردبێت، به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاسایشی زاخۆ رفاندویه‌تی یان ده‌ستگیریانكردبێت، ئێمه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه”.
ئا: سه‌ردار قادر