وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند” درەنگانی شەوی ١٣\١١\٢٠١٥، لە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەرەنسا چوار هێرشی چەكداری كراوە پاریس لە ئەنجامی دەستڕێژی گوله ٤٠ كەس كوژراون، ژمارەیەكی دیكەش برینداربون، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو هێرشانەش دو تەقینەوە لە ناوچە جیاوازەكانی پاریس رویداوە و ژمارەی سەرجەم كوژراوەكانیش گەیشتووەتە زیاتر ١٢٠ كوژراو ،٢٠٠ كەسی دیكەش بریندارن .
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئەوەشی ڕاگەیاند” هێرشبەرەكان لە هۆڵی پاتاكلان لە پاریس كە هۆڵی ئاهەنگگیڕانە، ١١٢ كەسیان لە هۆڵەكە دەستبەسەركردوە دوای دو كاژێر سەرجەم ئەو كەسانەی وەك بارمتە دەستگیریان كردبون كوژراون و، دواتر پێنج لەو كەسانەی هێرشەكەیان ئەنجامداوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون”.
بەهەمان هۆكار سەرۆكی فەڕەنساش سەردانەكەی خۆی بۆ بەشداری لە كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی 20 بۆ توركیا هەڵوەشاندەوە كە بڕیارە 15 و 16 ئەم مانگە ببەسترێت.
سەرۆكی زۆربەی وڵاتانی جیهان هاوخەمیان دەربڕی بۆ ئەو وڵاتەو ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆرستیانكرد.
هاوكات رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان راگەیاند دەڵێن”ئەو تەقینەوانە 11ی سیبتەمبەر فەرەنسایە و لە تۆڵەی هێرشەكانی ئەو وڵاتەیە، كە لە سوریا ئەنجامی دەدات”.
لە لایەکی دیکەش شەڕ و پێکدادان لە شەش شوێنی جیای پایتەختی فەڕەنسا سەریھەڵدا و تیایدا ژمارەیەک کەس برینداربوون.
بەرپرسانی فەڕنسا داوایان لە دانیشتوانی پاریس کرد کە تا دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە، ھاتووچۆی نێو شار نەکەن.
بێجگە لە سێ تەقینەوەی جیا لە “ستەیج دێ فڕانس” بۆمبی دەستیش لەم ناوچانە بەکارھاتووە.
رۆژنامەی”Liberation” کە رۆژنامەیەکی باڵی چەپی فەڕەنسایە لە سەرووی مانشێتی ئەمڕۆ نووسیبووی “کۆمەڵکوژی لە پاریس”، بەهەمان شێوەش رۆژنامەی “Le Figaro” کە رۆژنامەیەکی باڵی راستە بە گەورەیی لە مانشێتی رۆژنامەکەی نووسیبووی “لە ناوەڕاستی پاریس جەنگە”.
رۆژنامەی “Le Parisen”یش بە مانشێتێکی گەورە نووسیوویەتی “شەوێکی تۆقێنەر لە پاریس”.
لەم نێوەندەش نیکۆڵا سارکۆزی سەرۆکی پارتی کۆماری فەڕەنسا کە گەورەپارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە “پاڵپشتی تەواوی حکوومەت دەکات لە بابەتی راگەیەندنی باری لەناکاو و داخستنی سنوورەکان”