
دەشڵێت، “لە ٦ی ئابدا، ٩ رۆژنامەوان و کامێرامان لە پارێزگای هەولێر بە ناوەکانی ئەیوب عەلی و عەبدولوەهاب ئەحمەد لە کەناڵیکەی ئێن ئێن و رزگار کۆچەر، هێرش قادر، ئومێد چۆمانی و کەریم کەیفی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هۆزان قادر سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان و هەردوو رۆژنامەنوسی فریلانس کۆچەر مەنتک و ئەرشەد خەلیلدەستگیرکران و لە کۆتای هەمان رۆژدا ئازادکراون.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ١ی ئابەوە تاوەکو ٧ی ئاب، ٢١ رۆژنامەوان، پەیامنێر، کامێرامان و شۆفێری پەیامنێران لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەرووبەری بە ناوەکانی (کارزان تاریق، چێنەر ئەحمەد، دیار محەمەد، سۆران محەمەد، مەحموود ڕزگار، محەمەد ڕەحیم، هونەر فایەق، شڤان عوسمان، بڕیار عەلی و عەدنان سەید حوسێن لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، عەبدوڵڵا ئەحمەد سەرنوسەری ماڵپەڕی کورد نیوز، خالید عەبدولکەریم سەرنوسەری بینەر نیوز، سنور کەریم و محەمەد نەوزاد لە رادیۆی دەنگی ئەمریکا، ژیلیا عەلی و ئەژی عەبدولقادر لە دەزگای دیپلۆماتیک مەگەزین، محەمەد مەحموود لە ڕادیۆی دەنگ، سیروان غەریب، ئەرکان عەبدولقادر، زانیار مەریوان و هێڤار هیوا لە ماڵپەڕی وێستگە نیوز دەستگیرکران و تاوەکو ٩ی ئاب، تەواوی ئەو میدیاکارە دەستگیرکراوانە ئازادکران.
لە ٦ی ئابدا، ٤ رۆژنامەوان و میدیاکاری ئۆفیسی کەناڵی NRT لە دهۆک بە ناوەکانی ( سەباح یوسف، تایف گۆران، بڕیار حاجی و عادل سەبری) دەستگیرکران. سەرجەمی ئەو میدیاکارە دەستگیرکراوانە لە هەمان ڕۆژدا ئازادکران.
باس لەوەشکراوە، تیمی کوردستانی عێراقیCPT، چاویکەوت بە بەشێک لە میدیاکارە ئازادکراوەکان و سەبارەت بە دەستگیرکردنیان و دۆخی ئێستایان گفتوگۆی لەگەڵ ئەو میدیاکارانەدا ئەنجامدا.
تیمی CPT، سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکانی بۆ ئەوە رادەکێشێت کە تەواوی ئەو ٣٤ میدیاکارە بە بێ بڕیاری دادگا دەستگیرکراون و لە زیندانەکانی ئاسایشدا مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ ١٩ لەو میدیاکارانە ئەنجامدراوە.
١٤ میدیاکار بەزۆر بەڵێننامەیان پێ واژۆ کراوە بەبێ ئەوەی کە ڕێگەیان پێبدرێت ناوەڕۆکی بەڵێننامەکە بخوێننەوە. بە تایبەت یەکێک لە میدیاکارەکان لە پارێزگای هەولێر بە زۆر پەڕەیەکی بەتاڵی پێ واژۆ کراوە کە لە رێگەیەوە دەسەڵاتداران دەتوانن هەر جۆرە بەڵێننامەیەک لەو پەڕەیەدا بنوسن و دواتر لە دژی ئەو میدیاکارە بەکاریبهێنن. سەرباری ئازادکردنیان، تاوەکو ئێستا مۆبایل و کامێرا و کەلوپەلی رۆژنامەوانیی نۆ لەو میدیاکارانە دەستیانبەسەردا گیراوە و رادەستیان نەکراوەتەوە.
سی پی تی دەشڵێت، “رێزگرتن لە ئازادی کاری میدیایی و رۆڵی میدیاکاران، ئەرکی هەر وڵاتێکی دیموکراسیە و ئەوان نیگەرانن لە زۆربوونی فشارەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆسەر ئازادی کاری میدیایی.”
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە ئەوان هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کاری رۆژنامەگەری کە تیایدا رۆژنامەوانان و میدیاکاران هەست بە مەترسی تۆڵەکردنەوە و بەئامانجگرتن نەکەن.