دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا چه‌ند بانكێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان مایه‌پوچبوونی خۆیان راگه‌یاند، خه‌ڵكی بۆ گلدانه‌وه‌و جموجۆڵپێكردنی پاره‌كانیان روویان له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو نا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانیش متمانه‌یان له‌ق بووه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا جۆرێك له‌مامه‌ڵه به‌پاره‌وه له‌كوردستان هاته ئارا كه له‌رووی سیسته‌مه‌وه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ بانكه‌كاندا، به‌ڵام له‌رووی رێكخستنه‌وه ههڕهمهكیو بێ پشتیوانی یاساییه، سیسته‌مه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌سانی ئاسایی یا بازرگانه بچووكه‌كان بڕێك پاره به‌قه‌رز ده‌ده‌نه بازرگانه گهورهكانو ئه‌وانیش ده‌یخه‌نه كار‌و مانگانه بڕێك پاره‌یان وه‌ك كرێی قه‌رزه‌كه ده‌ده‌نێ، بۆ نموونه بۆ هه‌ر ده هه‌زار دۆلارێك بڕی سه‌د بۆ دوو سه‌د دۆلار ده‌ده‌نه خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌و به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه هه‌موو كاتێكیش خاوه‌ن قه‌رز مافی هه‌یه داوای پاره‌كه‌ی بكاته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌زانجی ئه‌م كاره گونجاوو بێ سه‌رئێشه‌یه، بۆیه زۆركه‌س سه‌ریان تێ كردبوو، به‌ڵام دواجار ئه‌م جۆره كاره به‌شێكی زۆری متمانه‌كه‌ی له‌ق بوو دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند بازرگانێك به‌و جۆره ده‌یان ملیۆن دۆلاریان كۆكرده‌وه‌و دواتر هه‌ڵهاتن.
یه‌كێك له‌دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌ند جارێك ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تیا دووباره بووه‌وه بازاڕی سه‌ره‌كی ئاڵوگۆڕی دراوه له‌شاری سلێمانی كه به”بازاڕی دۆلاره‌كه” ناسراوه.
یاسین مەحمود کە لەناو ئه‌و بازاڕه‌دا به مەلا یاسن بەناوبانگەو کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکات باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ند بازرگانێكی گه‌وره له‌و بازاڕه‌دا هه‌بوون خه‌ڵكی متمانه‌یان پێكردوون، به‌ڵام دواتر بڕێك پاره‌ی زۆریان خواردووه‌و هه‌ڵهاتوون.
ئەو کەسانەی پاره دهبهنو هه‌ڵدێن، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ خه‌ریكی ئه‌و كاره ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی متمانه‌یه‌كی زۆر په‌یدا ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا بڕه قازانجێكی زۆر ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌یان ده‌ده‌نێ، تا ئه‌وه‌نده‌ی بڕێك پاره‌ی زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له‌پڕ دیار نامێنن.
ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌كه ده‌بات یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ههڵدێتو خۆی ده‌شارێته‌وه، یاخود به‌سوڵحی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دۆسێكه ده‌دات، یاخود ده‌خرێته زیندانه‌وه، له‌هه‌موو بارێكیشدا خاوه‌ن قه‌رز هه‌موو پاره‌كه‌ی یان بڕێكی زۆری ده‌فه‌وتێت.
به‌م دواییه یه‌كێك له‌بازرگانه دیاره‌كانی شاری سلێمانی به‌ناوی (ع.ح.س) بڕی 25 ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی كۆكرده‌وه‌و دواتر له‌پاڵ كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌شایه‌ری ده‌ستڕۆیشتوودا خۆی حه‌شاردا تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
بڕیار فەخرەدین بازرگانێکی جلوبەرگی منداڵانەو فرۆشگاکەی لەنێو بازاڕێکدایە بەناوی نالی لەشاری سلێمانی، بڕی ٧٠ هەزار دۆلاری داوەتە ئه‌و بازرگانه کە کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی هەبووە لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی‌و زۆر متمانپێکراو بوو، پارەکەشی بەو مەبەستە پێداوە تا کاتێک دەچێتە وڵاتی تورکیا بۆ کڕینی جلوبەرگ بۆی حەواڵە بکات، چونکە بەوتەی بڕیار متمانەی بەبانقەکان نەبووە، بەڵام سەرمایەی کارەکەی لەشەوڕۆژێکدا دیار نەما.
بڕیار کە ئێستا داوای یاسایی تۆمارکردووە وتی “ئەو سەرمایەدارە زیاتر لە ٢٠ ساڵ‌بوو لەو بازاڕەدا کاری دەکردو زۆرترین متمانەی هەبوو، تەنانەت هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایمان لەنێواندا نەبوو لەبەرامبەر پێدانی ئەو پارەیە جگە لەمتمانە، ئەوان پارەی خەڵکیان بۆ کاری تایبەتی خۆیان بەکارهێناوەو دواتر زیانیان کردووەو پاشان مایەپوچبونی خۆیان ڕاگەیاندووە تائێستاش چارەنوسی پارەکەی ئێمە نادیارە”
ئەم سەرمایەدارەی شاری سلێمانی کاتێک مایەپوچبونی خۆی ڕاگەیاندووە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانی لابووە، بەىم ئێستا لەزینداندایەو بەوتەی پارێزەرەکەشی بەشێکی زۆری قەرزەکانی گەڕاندۆتەوە.
هەرێم سەڵاح پارێزەری سه‌رمایه‌داره‌كه بە”نیقاش”ی وت “ئه‌وه‌ی روویدا ساخته‌كاریی نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه زیانی زۆری كرد‌و ئێستاش نزیکەی ٤٠٪ ی قەرزەکانی لەڕێگەی سوڵح‌و پێدانی موڵکەوە داوەتەوە، بەڵام ئەوانی دیکەی ماوەو دۆسیەکان لەدادگان”
سوڵحكردن له‌و جۆره دۆسێیانه به‌جۆرێكه خاوه‌ن قه‌رزو قه‌رزدار رێك ده‌كه‌ون بڕێك پاره بۆ خاوه‌ن قه‌رز بگێڕدرێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا له‌باقی پاره‌كه‌ی خۆش بێت.
هەرچەندە لەچەند دۆسیەیەکدا سەرمایەدارەکان دەستگیرکراون، بەڵام لەزۆرێک لەحاڵهتهکانی دیکەدا پارەیەکی زۆریان بردووەو هەڵهاتوون، سیروان محەمەد بازرگانێکی ئاڵوگۆڕی دراوەو ئەوەی بە”نیقاش” وت “لەچەند مانگی ڕابردودا دوو کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بەناوی بۆرسەی جیهانیەوە بڕی ٩٨٠ ملیۆن دۆلاریان بردۆتە دەرەوەی وڵات‌و دواتر هەڵهاتوون، ئەو وتی “ئێستاش ئێمە زیاتر لە ١٠٠ سکاڵامان تۆمارکردووەو چاوەڕوانی یەکلابونەی دۆسیەکەین”
یاسین مەحمود رەشید سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاماژەی بەوە کرد له‌ماوه‌ی رابردوودا دوو سەرمایەداری دیکەی شاری سلێمانی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار پارەی خەڵکیان بردووه‌و ئێستاش لەوڵاتی بەریتانیان.
یاسین مەحمود به”نیقاش”ی وت “ئەم قەیرانە داراییەی بەسەر هەرێمدا هاتووە بۆتە هۆی ئەوەی چەندین کارەساتی گەورەی دارایی لێدروستببێتو پارەیەکی زۆری خەڵکیش بفەوتێت”
یاسین خه‌تای بردنی بڕێكی زۆری پاره ده‌خاته ئه‌ستۆی خاوه‌ن قهرزهكانو ده‌ڵێت “بە چ پێوەرێکی ئابوری دەگونجێت کە مام حاجیەک لەدوکانێکدا تاقمێکی قەنەفەی دانابێت‌و دەیان ملیۆن دۆلار پارەی خەڵکی لاکۆبوبێتەوە، بۆیە دەبێت بازاڕی دۆلارەکە لەهەولێرو سلێمانی ڕێکبخڕینەوەو ئەو کەسەی کاری ئاڵوگۆڕی دراودەکات دەبێت کۆمپانیای هەبێت‌و بەلای کەمەوە بەسەرمایەی ١٠ ملیۆن دۆلار تۆمارکرا بێت”
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رمایه‌داره‌كه پاره‌ی برد‌و له‌كوردستان هه‌ڵهات، ئیتر دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی زه‌حمه‌ت ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستگیریش بكرێت رایده‌گه‌یه‌نێت كه مایه‌پووچ بووه‌و ناتوانێ قه‌رزه‌كان بداته‌وه.
سەرکەوت حسێن وتەبێژی پۆلیسی سلیمانی بە”نیقاش”ی وت “چەندین کەس لەسەر ئەو دۆسیانە دەستگیرکراون‌و هەوڵیشدراوە لەرێگەی پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە ئەو کەسانەی چونەتە دەرەوە دەستگیربکرێن، بەڵام ئه‌وانه‌ی رادەکەن ناو‌و ناونیشان‌و تەنانەت وڵاتەکەی خۆشیان دەگۆڕن، هەربۆیە دەستگیرکردنیان کارێکی ئاسان نییە”
زۆرێک لەدۆسیەکانی پارەبردنو ساختەکاری ئێستا لەدادگاکانی هەرێمی کوردستانن، بەختیار عەلی سەرۆکی لقی سلێمانی فەرمانگەی داواکاری گشتی بە”نیقاش”ی وت “بەشێکی زۆری ئەو دۆسیانەی پارەی هاوڵاتیانی تێدا براوە داوای یاسایی تۆمار کراوەو لەدادگایە، ئێمەش دۆسێكانمان له‌دادگا جوڵاندووه، به‌ڵام لێکۆڵینەوە لێیان ئەرکی دادگایە”.
دوسێی بردنی پاره له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕیی دراو‌و له‌لای سه‌رمایه‌داره‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه بووه‌ته باس‌و خواسی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته جۆربه‌جۆره‌كان، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كارابوونهوهیدا بڕیارێك بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ربكات.
ماجید عوسمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاراستنی مافی بەکاربەر له‌په‌رله‌مانی كوردستان به”نیقاش”ی وت “بەداخەوە لەزۆر دۆسیەدا بەهۆی خراپ بەکارهێنانی متمانەو وریانەبونی هاوڵاتیان لەمامەڵەکردن بەپارەکانیانەوە، پارەیەکی زۆری هاوڵاتیان بەهەدەر چووە، کە کۆنتڕۆڵی ئەو دۆخەش پێویستی بەدەرکردنی یاسا‌و رێکخستنەوەی جدی هەیە”.
به‌هۆی مایه‌پووچبوونی چه‌ند بانكێكه‌وه زۆرێك له‌هاوڵاتیان هه‌موو متمانه‌یان بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو بوو، به‌ڵام دوای ئه‌م رووداوانه ئه‌وانیش متمانه‌یان له‌ق بووه، باجهكهچی ئه‌و كه‌سانه داویانه كه بڕێك پاره‌ی زۆریان فه‌وتاوه‌و نازانن روو له‌كوێ بكه‌ن.