یەكەم ژوان رووداوێكی كاریگەرە بۆ هەردوولا بەتایبەت لەئێستادا كە پێگەو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان زۆربەی ئەو رێگایانەی كورتكردۆتەوەو یەكترناسین و هاوڕێیەتی بەبێ ئامادەبوون ئەنجامدەدرێت.
یەكەم ناسین هێڵەكانی پەیوەندی و هەلی بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندییە دەستنیشاندەكەن، بۆیە پێویستە هەندێك هەڵە و هەڵدێری ساكار هەن دەبێت ئاگاداربیت لێی كە لەوەیە ژوانی یەكەم لەناوبەرێت، هەربۆیە گرنگە شوێنێكی گونجاو دەستنیشان بكەیت بۆ یەكەم ژوان.
زۆر شوێن هەیە دەكرێت دەستنیشانبكرێت بۆ یەكەم ژوان بەڵام ئاگاداربە خۆت بەدوور بگرە لەم سێ شوێنە:
1. بۆنە خێزانیەكان:
هیچكات بۆنەو یادی لەدایكبوونی كەسە نزیكەكان مەكەرە جێژوان و یەكترناسین، چونكە دەكەویتە ژێر فشارێكی دەروونی زۆرەوە، بۆیە پێویستە بەرلەوەی كە دەستپێشخەریی بكەیت بۆ سازدانی ئەو پەیوەندییە دەبێت بەتەواوی زەمینە خۆشبكەیت لەگەڵ كەسوكاری بەرامبەردا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ گرێبدەیت تەنانەت پێش ئەوەی كەسی بەرامبەر بەباشی بناسیت.
2. چێشتخانەو رێستورانتە گرانبەهاكان:
بانگهێشتكردنی كچە دۆستەكەت بۆ چێشتخانەیەكی گرانبەها ئەنجامێكی پێچەوانەی لێدەكەوێتەوەو دەبێتەهۆی ئەوەی كە ئەو وا بڕوانێتە تۆ دەتەوێت وا خۆت دەربخەیت كە خاوەنی سامان و دارایی زۆریت ئەمەش ئەنجامێكی پێچەوانەی لێدەكەوێتەوە.
3. شوێنی كار و كۆبوونەوەی هاوڕێیان:
پیاوی سەركەوتوو بەتایبەت لەكارەكەی حەزدەكات سەركەوتویی خۆی بۆ كچە دۆستەكەی دەربخات و بانگهێشتی دەكات بۆ شوێنی كارەكەی، ئەمەش متمانەی زیاتر لای پیاو دروستدەكات، بەڵام كێشەكە لەوەدایە كە كەسی بەرامبەر ناتوانێت لەڕێی ئەم جۆرە ژوانەوە بەتەواوی بتناسێت و ئەوەی لە دڵیدایە بیخاتەڕوو، ئەویش بەهۆی تێكەڵبوونی كۆبوونەوەكە لەگەڵ كەشی كارەكەدا.
مەرج نیە دەستنیشانكردنی شوێن بۆ یەكەم ژوان پێویست بێت، بەڵكو لەوە گرنگتر روخسار و هەڵبژاردنی جلوبەرگە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە كە دەستنیشانی كەسایەتی تۆ دەكات بۆ كەسی بەرامبەر، هەروەك راشكاویی و متمانەی تەواو بەخۆ دوور لە دڵەڕاوكێی و فێڵبازیی و ترس هۆكاری دیكەی گرنگن بۆ یەكەم پەیوەندیی، بزانە كە سەرسامبوون بە زۆر نایەتەئارا بەڵكو پەیوەندی بەسروشت و ئاستی سەرنجڕاكێشانی بەرامبەر هەیە كە خۆی دروستدەبێت و بەتەواوی كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكان هەیە.
خۆت لەم سێ شوێنە بپارێزە لەیەكەم جێژواندا
سەرچاوە:یاهوو