سایتی ئاشتی : نیقاش
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی قه‌یرانی ئابوری‌و سهربازیو سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، خه‌ڵكی كوردستان چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆریان تاقیكرده‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، هه‌ر له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا‌و پێشكه‌شكردنی داواكاری به‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان، تا ده‌گاته مانگرتن‌و بایكۆتی دهوامو خۆپیشاندانی سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئێستا كه له‌هه‌موو رێگاكان بێهیوا بوون، ناڕه‌زاییه‌كان له‌فه‌یسبووك درێژه پێده‌ده‌ن.
جگه له‌به‌كارهێنانی ئهكاونتو په‌یجه تایبه‌ته‌كان، هاوڵاتیان ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگیان به به‌رپرسه باڵاكان گرتوه‌ته به‌ر، ئه‌ویش نوسینی داواكاری‌و گلهییو رهخنهكانیانه لهكۆمێنتی ئه‌و پۆستانه‌ی به‌رپرسه‌كان له‌فه‌یسبووك ده‌یكه‌ن.
هه‌ر كه به‌رپرسێك وێنه‌یه‌ك یان پۆستێك ده‌كات، به‌لێشاو لایكو كۆمێنتی بۆ ده‌ڕوات، جگه لهكۆمێنتی لایه‌نگرانیان، به‌شێكی زۆر لهكۆمێنتهكانی دیكه ره‌خنه‌گرتنه له‌شێوازی حكومڕانیانو داوای باشكردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیانه.
ساڵی 2014 سه‌ره‌تای قه‌یرانی ئابوری له‌كوردستان دهركهوتو پرسی دواكه‌وتنی موچه، فه‌رمانبه‌ران راچڵه‌كاند، ئه‌وكات تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پڕبون له‌و پۆستانه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌حكومه‌ت ده‌گرت به‌وه‌ی توانای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی نییه، هێشتا فه‌رمانبه‌ران له‌باره‌ی موچه فهوتاوهكانیانهوه دڵنیاییان پێنه‌درابوو سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئیتر قسه‌و باسی فه‌یسبوك بوو به‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك چه‌نده موچه‌ی لێده‌بڕێت.
كێشه‌كه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاو قه‌یرانی سیاسیشی به‌دوادا هات، ئه‌م جۆره بهیتو بالۆرانه درێژه‌یان كێشا، ئێستا رۆژانه یاخود هه‌فتانه ڕووداوێك ده‌بێته بابه‌تی گه‌رمی فهیسبوكو به‌زوویش بابه‌تێكی تری به‌سه‌ردا دێت.
مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، ره‌شبونه‌وه‌ی ده‌ستی منداڵێك به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكیه‌وه له‌پارێزگای دهۆك كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌فه‌یسبوك به‌دوای خۆیدا هێنا، كار گه‌یشته دروستكردنی كه‌مپین، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان لێ سه‌وز نه‌بوو، دۆسیه‌كه به‌بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی منداڵه‌كه سه‌ری نرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كێك له‌م رووداوانه‌دا خه‌ڵكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر پۆسته كۆن‌و نوێیه‌كانی به‌رپرسان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه ده‌رده‌دڵی خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵكو به‌رپرسه‌كه یا تیمه‌كه‌ی ئه‌و كۆمێنتانه ببینن.
غه‌ریب زه‌رده‌هاڵی، به‌شدارێكی چالاكه له‌فه‌یسبوك، جگه له‌پۆسته ڕهخنهئامێزهكانی، له‌ڕێگه‌ی نوسینی كۆمێنتی ڕه‌خنه ئامێزه‌وه به‌رپرسان ده‌داته به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كۆمێنتێكدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی نوسیوه “مهعاشهكهت جوانه”.- ده‌سته‌واژه‌ی معاشه‌كه‌ت جوانه كاتی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی دژی نه‌بوونی موچه به‌كارده‌هات وه‌ك گاڵته‌كردنێك به‌و حوكمڕانانه‌ی موچه‌یان بۆ فه‌رمانبه‌ران پێ دابین ناكرێت-.
غه‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌فه‌یسبووك به‌رده‌وام كۆمێنت ده‌دات، به‌ڵام پێیوانیه ناڕه‌زایی فه‌یسبوك له هی شه‌قام كاریگه‌رتربێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌رپرسان خۆیان ئه‌كاونته‌كانیان به‌كارناهێنن له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بۆیان ده‌برێت به‌ڕێوه.
ئه‌و به”نیقاش”ی وت “زۆرجار توشی كێشه بووم به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیان ناخۆش بووه ڕه‌خنه‌یان لێ بگرم‌و بگره هه‌ڕه‌شه‌شیان لێ كردووم، به‌ڵام كوڵم نه‌داوه.”
ناوێكی دیكه‌ی دیار له‌فه‌یسبووك هه‌یه كه لهكۆمێنتی ژێر پۆستی به‌رپرسه‌كاندا به‌رده‌وام ئاماده‌یی هه‌یه‌و چاوه‌ڕێیه به‌رپرسێك پۆستێك بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خێرا سه‌رنجی خۆی له‌ژێردا بنوسێ، هاوكار عه‌بدولقادر هه‌موو جارێكیش وه‌ك گاڵته‌جاڕی ده‌نوسی “كاك …پێنج هه‌زار دۆلارم ده‌یتێ به قه‌رز.”
هاوكار قسه‌ی بۆ “نیقاش” كرد‌و وتی “نوسین فاكته‌رێكی باشه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان كه ئێستا كاریگه‌ریشی نه‌بێت له‌دور مه‌ودادا كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.”
هاوكار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان كۆمێنتی بۆ به‌رپرسه‌كان نوسیوه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی هیچیانی وه‌رنه‌گرتووه‌و ده‌شڵێت “به‌رپرسه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی گهشتو گه‌ڕانن ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه‌یان نیه”.
به‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێم چالاك‌و گهرمو گوڕن له‌به‌كارهێنانی فه‌یسبووك‌و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت پێش كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كان له‌فه‌یسبووك بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان چه‌نده پۆست ده‌كه‌ن به‌ده‌یان ئه‌وه‌نده كۆمێنتی داواكاری‌و ره‌خنه‌و گله‌ییان بۆ ده‌نوسرێ.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه زۆرجار فه‌یسبووك به‌كاردێنێ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی، هه‌ر كه پۆستێك بڵاوده‌كاته‌وه به‌هه‌زاران لایه‌نگری لایكو شێری دهكهنو كۆمێنتی پیا هه‌ڵدانی بۆ ده‌نوسن، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌سه‌دان كه‌س ده‌یده‌نه به‌ر ره‌خنه‌و زۆرترین كۆمێنت كه له‌سه‌ر پۆسته‌كانی بارزانی دووباره ده‌بێته‌وه‌ن ئه‌وه‌یه كه بۆی ده‌نوسن “به‌زه‌یت به‌م خه‌ڵكه‌دا بێته‌وه‌و تا كه‌ی وا له‌م میلـله‌ته ده‌كه‌ن”.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تیش هه‌ر كاتێك پۆستێك ده‌كات، خێرا به‌سه‌دان كه‌س بۆی ده‌نوسن “مهعاشهكهو جوانه‌و تا كه‌ی خه‌ڵك برسی ده‌كه‌ن؟”.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت یه‌كێكه له‌به‌رپرسه ئاكتیڤهكانی فه‌یسبوك، ئه‌ویش هه‌ركاتێك پۆستێك ده‌كات به‌سه‌دان ره‌خنه‌ی لێدهگیرێتو زۆركه‌سیش بۆی ده‌نوسن “دڵمان به‌وه خۆش‌بوو كه جێگه‌ی باوكت بگریته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه” – ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی باوكی وه‌ك ئه‌م نه‌بووه.
ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان، رۆژنامهنووسو پسپۆڕی بواری راگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد فه‌یسبووك بووه‌ته ده‌رگایه‌كی گه‌وره به رووی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌دا كراوه‌ته‌وه كه پێشتر ده‌نگیان نه‌ده‌گه‌یشت، یان ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌ده‌درا ده‌نگیان ببیسترێت.
ئه‌و به”نیقاش”ی وت “رایگشتی فه‌یسبووك رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕاوه‌و نیگهرانیو په‌ژاره زۆره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیش لهفهیسبووكو ناونانی حزبه‌كان به‌حزبی فه‌یسبوك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌و تۆڕه له‌گه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و جۆشدانی به‌كارهێنه‌ران به‌ئاراسته‌ی هه‌ڵبڕینی ده‌نگی نا دا”.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم چوونه رووسیاو وه‌ك خۆیان رایانگه‌یاند گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (رۆزنه‌فت)ی رووسی ئه‌نجامدا، نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه لهسهفهرهكه گه‌ڕایه‌وه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامداو نیگه‌رانی له‌و حزبانه ده‌ربڕی كه لهحكومهتدانو ره‌خنه‌ش ده‌گرن، له‌كۆنگره‌كه‌دا به”حزبی فه‌یسبووك” ناوی هێنان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌فه‌یسبووكه‌وه ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی كۆمێنت له‌سه‌ر پۆستی به‌رپرسه‌كان ده‌نوسن هیوای گه‌وره‌یان به‌و هه‌نگاوه‌یان هه‌ڵنه‌چنیوه، به‌ڵام توڕه‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر فه‌یسبووك دڵخۆشی كردوون‌و پێیان وایه كۆمێنته‌كانیان شوێنی خۆی گرتووه‌و به‌رپرسه‌كانی قه‌ڵس كردووه، بۆیه له‌دوای ئه‌و قسه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه كۆمێنت نوسه‌كان زیاتر له‌جاران گه‌رموگوڕتر بوون.
ئێستا هه‌ردوو لایه‌نی دهسهڵاتدارانو خه‌ڵكی له‌كوردستان هیوایان بهفهیسبووك هه‌ڵچنیوه بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری، به‌ڵام نازانرێت حه‌وسه‌ڵه‌ی كامیان زیاتر دهبێتو دواجار ململانێكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كام لایه‌ن یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.