لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ شەش لیست لەهەرێم: کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن‌و دەرەنجامەکانی رەتدەکەینەوە

شەش لیست لەهەرێم: کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن‌و دەرەنجامەکانی رەتدەکەینەوە

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

شەش لایەنە سیاسییە نارازییه‌كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن‌و دەرەنجامەکانی رەتدەکەنەوەو داوا دەکەن سەر لەنوێ هەڵبژاردن لەهەرێم‌و ناوچە دابڕێندراوەکان ئەنجام بدرێتەوە.

 دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ شه‌ش لایه‌نه‌كه‌، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی راگه‌یه‌ندراوێكی‌ شه‌ش خاڵی‌ خوێنده‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌:

1. رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان‌و کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە.

2. داوای دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەین لەهەرێمی کوردستان‌و کەرکوک‌و ناوچە دابڕێنراوەکان.

3. ئامانجی راستەقینەی لایەنەکان بەشدار لەکۆبونەوەكه‌ بریتییە لەبەرگریی لەدەنگی راستەقینەی خەڵک.

4. بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە، هەمو رێکارێکی سیاسی‌و یاسایی‌و مەدەنی دەگرینەبەر، بەبێ توندتیژیی.

5. پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی شەش لایەنەکە بۆ گەڕانەوەی دەنگە راستەقینەکان‌و دەرگاش کراوەیە بۆ هەر لایەنێکی دیکە بێتە ناو ئەو لیژنەیە.

6. داوا لەکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەکەین بەخێرایی بەدەم داواکانمانەوە بێت.

رۆژی دوشه‌ممه‌، هەریەک لەعومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری، سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، عیرفان عەبدولعەزیز رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی‌و کاوە مەحمود سکرتێری حیزبی شیوعی كوردستان له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتو لەهەولێر کۆبونەوە له‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 12ی‌ ئایار.

ئه‌و شه‌ش حزبه‌ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەسەرتاسەری هەرێم رەتدەكه‌نه‌وەو رایده‌گه‌یه‌نن، “دەسەڵات لەسلێمانی‌و هەولێر ئەنجامی دەنگدانەكەی ساختەكردوەو بێباكانە دەنگ‌و ئیرادەی خەڵكیان گۆڕیوە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە