محه‌مه‌د بن سه‌لمان، یه‌كه‌مین جێنشینه له‌بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی سعودیه‌دا كه نه‌وه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیزی دامه‌زرێنه‌ری سعودیه‌و نه‌وه‌ی سێهه‌می بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه، ئه‌م شازاده گه‌نجه به‌هێزترین‌و به‌ده‌سه‌ڵاتترین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه كه ته‌واوی جومگه سه‌ربازیی‌و ئه‌منی‌و ئابوری‌و سیاسی‌و دیبلۆماسیه‌كانی به‌ده‌سته‌وه گرتوه.
شا سه‌لمان، پادشای سعودیه به‌فه‌رمانێكی شاهانه ” محه‌مه‌د”ی كوڕی وه‌ك جێنشینی نوێی شانشینی سعودیه راگه‌یاند، كه له‌دوای چونه سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی شا سه‌لمانی ته‌مه‌ن 83 ساڵه‌ی باوكیه‌وه، وه‌ك به‌هێزترین پیاوی سعودیه ئاماژه‌ی پێكده‌كرێت.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، یه‌كه‌مین جێنشینه له‌بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا له‌كوڕه ته‌مه‌ن هه‌ڵكشاوه‌كانی شا عه‌بدولعه‌زیزی دامه‌زرێنه‌ری سعودیه نییه، ئەو به‌هێزترین‌و به‌ده‌سه‌ڵاتترین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه، كه له‌یه‌ككاتدا جێشنشینی شا‌و وەزیری به‌رگری‌و جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی ئابوری پەرەپێدان‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری پترۆل‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانه كه سه‌رپه‌رشتیاری ئەنجومەنی کارگێڕی كۆمپانیای “ئارامكۆ”ی نه‌وتی ده‌كات.
ئه‌م شازاده گه‌نجه، ساڵی 2015 ته‌نها مانگێك پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی باوكی، كه بو به‌وه‌زیری به‌رگری “گه‌نجنترین وه‌زیری به‌رگری بو له‌دنیادا”، یەكەم كاری پاش وەررگرتنی وەزارەته‌كه دەستتوەردان بو لە شەڕی یەمەندا.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، به‌داڕێژه‌ری سیاسه‌تی سعودیه داده‌نرێت به‌رامبه‌ر به‌سوریا‌و عێراق‌و یه‌مه‌ن‌و لوبنان، زۆر دژی سیاسەتەكانی ئێرانە و پێی وایە ئێران دەیەوێت هەژمونی خۆی بەسەر وڵاتانی موسڵماندا بسەپێنێ، له‌دیدی ئه‌م شازاده‌یه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتێكه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدلۆژیی ده‌مارگیریی شیعه دامه‌زراوه‌و ئامانجی ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كانی مه‌كه‌و مه‌دینه‌دا. ئەو، دۆستی نزیكی محه‌مه‌د بن زایدی جێنشینی ئه‌میری ئیماراته، كه ئیخوان موسلمین‌و ئێران به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سعودیه‌و کەنداو ده‌زانن له‌ناوچه‌كه‌دا.
چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌پشت هاندانی ئه‌مه‌ریكاوه‌یە بۆ ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ له‌شه‌ڕی سوریادا كه ئێستا باس له‌جموجۆڵی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له‌سنوری ئه‌رده‌نه‌وه بۆ نێو سوریا ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی “هیلالی شیعی”.
ئه‌و شازاده‌یه ده‌یه‌وێت سعودیه به‌ره‌و چاكسازی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ببات‌و بەرنامەیەكی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راگەیاندوە كە ستراتیژییەكە جێبەجێكردنی تا ساڵی 2030 دەخایەنێت. لەبواری ئابوری‌دا، دەیەوێت سعودیه واز لەو سیاسەتە بهێنێت كە تەنیا پشت بە نەوت ببەستێت و لە روی كۆمەڵایەتیشەوە چاوی لە بەزاندنی سنورە تەقلیدییەكان و دابونەریتە كۆنەكانە له‌و وڵاته‌دا كه زیاتر له‌نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار 25 ساڵه‌وه‌یه.
محەمەد، كه كوڕی شه‌شه‌م‌و كوڕە گەورەی هاوسەری سێیەمی شا سەلمانی شای سعودیەیە، لە 31ی ئابی 1985 لەدایكبوە.
خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە یاسادا لەزانكۆی شا سعود لەریاز، هەشت ساڵ لەمەوبەر لەتەمەنی 24 ساڵیدا بۆ یەكەمجار هاتە نێو كاروباری ئیداری دەوڵەتەوە كاتێك بوە راوێژكاری تایبه‌تی باوكی كە ئەوكات ئه‌م شازاده‌یه ئەمیری ریازی پایتەخت بو. بەڵام چونە نێو دنیای دەسەڵاتی بۆ نزیكەی چوار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە كاتێك وەك سەرۆكی دیوانی شازادەی جێ‌نشین هەڵبژێردرا. باوكی لە ساڵی 2015 پاش مردنی شا عەبدوڵا بوە شای سعودیە. شا سەلمانی باوكی، لە ساڵی یەكەمی وەرگرتنی پاشایەتیدا، كوڕەكەی كردە وەزیری بەرگری.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئامۆزایه‌تی‌و خاوەنی كوڕێك‌و دو كچە، بەپێچەوانەی كەسەكانی دیكەی بنەماڵەی پاشایەتی سعودیەوە، تەنیا یەك ژنی هێناوە.
ئه‌م شازاده‌یه، به‌داڕێژه‌ری سیاسه‌تی ئه‌مدواییه‌ی سعودیه بۆ پێكهێنانی ئیتیلافێك بۆ گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر ده‌ده‌نرێت به‌هۆی پشتگیری كردنی له‌ئیخوان موسلمین‌و گروپه تیرۆریستییه‌كان‌و دۆستایه‌تی ئێرانه‌وه، له‌تازه‌ترین پێشهاتدا هێزه‌كانی سعودیه سێ ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی له‌كه‌ناره‌كانی سعودیه‌دا ده‌ستگیر كردوه، به‌پێی وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌زیریه‌تی، ئه‌م سێ پاسداره ده‌ستگیركراوه ته‌قه‌مه‌نییان پێبوه.
رۆژنامه‌ی “یه‌دعوت ئه‌حره‌نوت”ی ئیسرائیلی، محه‌مه‌د بن سه‌لمان به”شای راسته‌قینه”ی ئێستای سعودیه ناوده‌بات، ئه‌م شازاده‌یه كه به‌هۆی جموجۆڵه‌كانیه‌وه له‌دژی ئێران له‌به‌شێك له‌ناوه‌نده‌كاندا به”رامبۆ” ناوده‌برێت .
سەرچاوە/ئاوێنە