دوای پێنج ساڵ له تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و دوای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زاییه زۆره‌ی شه‌قامی كوردی و كایه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری دانانی به‌ناو لیژنه‌یه‌كی لێكۆلێنه‌وه، وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌یسه پێنه‌بوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو هه‌ولێكی زۆردرا بۆ به‌لاڕێبردنی خودی تاوانه‌كه و ناساندنی سه‌رده‌شت به تیرۆریست!!! هه‌وڵی زۆردرا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان وه‌كو ڕۆژنامه‌نووس نه‌ناسێنرێت، هه‌وڵدرا كه‌سوكاره‌كه‌ی له ڕۆژنامه‌نووسان داببڕن، له‌وه‌ش زیاتر هه‌وڵی ئه‌وه‌ش درا، پاشه‌كشه به ڕۆژنامه‌نووسان بكرێت و بخرێته چوارچێوه‌ی كیشه‌یه‌كی خێزانی. ئێمه هه‌رزوو دركمان به‌وه كردبوو، كه مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره بۆ بچوككردنه‌وه‌و دواتر خه‌فه‌كردنی تاوانێكی وا گه‌وره خراوه‌ته گه‌ڕ، بۆیه به پاڵپشتی ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌نگه ئازادیخوازه‌كان به‌رده‌وامبووین له زیندوو ڕاگرتن و بهكرانهوه هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی تاوانباره راسته‌قینه‌كان ده‌درێنه دادگا.. ئه‌گه‌ر پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نیا دوو حزب حوكمڕانی كوردستانیان ده‌كرد و هه‌موو ڕه‌خنه‌كانیش ئاراسته‌ی ئه‌م دوو حزبه ده‌كران و به‌رپرسیار بوون له هه‌موو تاوانه‌كان، ئه‌وا ئێستا ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دوێنێش، كه هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵ ده‌نگه ناڕازاییهكان، ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌و بهرپرسیارتییهیان به‌ر ده‌كه‌وێت و ئۆباڵی دیزهبهدهرخۆنهكردنی كه‌یسی سه‌رده‌شت و كاوه و سۆران، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانیش، چونكه ئه‌وان ئیستا له هه‌موو كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌ندامییان هه‌یه. ئێمه له رێكخراوی زار بۆ به‌رگری له ئازادییه‌كان، هه‌مان داواكارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی تیرۆركردنه‌كه‌ی و یه‌كه‌م ساڵیادمان هه‌یه، كه بریتییه له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بیلایه‌نی فره‌لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ و دادگایی كردنی تۆمه‌تباران له دادگاییه‌كی سه‌ربه‌خۆدا.. سڵاو له ڕۆحی پاكی سه‌رده‌شت و سۆران و كاوه گه‌رمیانی
ڕێكخراوی زار بۆ به‌رگری له ئازادییه‌كان
5/5/2015