لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن تەلەفیزیۆنە زیرەکەکان دەکرێت بۆ سیخوڕی بەکاربێن

تەلەفیزیۆنە زیرەکەکان دەکرێت بۆ سیخوڕی بەکاربێن

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

نوسینگەی فدڕاڵی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی(FBI)، هۆشداریدەدات لەوەی تەلەفیزیۆنە زیرەکەکان (Smart Tv) بۆ سیخوڕی بەکاردەهێنرێن.
لە راپۆرتەکەی ئێف بی ئای-دا کە 26 مانگی رابردو لە وێبسایتی فەرمی خۆی بڵاوی کردوەتەوە باس لە بەکارهێنانی تایبەتمەندیە نوێیەکانی ئەو ئامێرانە کراوە بۆ کاری سیخوڕی وگواستنەوەی داتای کەسی بۆ کۆمپانیاکان و بەکارهێنانی لە دژی بەکارهێنەرانی.
بەگوێرەی راپۆرتەکەدا تایبەمتمەندی ناسینەوەی روخسار و کۆنترۆلکردنی ئەو ئامێرانە لە رێگەی دەنگ، بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوە و دزەپێکردنی داتا و زانیاریە کەسیەکان.

“کاتێک تۆ سەیری تەلەفیزیۆن دەکەیت و گوێی لێدەگریت، لەرێگەی ئەو تایبەتمەندیانەوە گوێ لەتۆ دەگرن و سەیرت دەکەن، ئەوەش رێگا بۆ هاککەرەان خۆش دەکات هەمو شتێک لەسەر تۆ دەزانن و دەتوانن تا ناو  ماڵەکەت بێن”لە راپۆرتەوکەی FBIدا وا نوسراوە. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail