+ منداڵێكی تازه له‌دایكبوو نزیكه‌ی كوپێك خوێن له‌جه‌سته‌یدایه.
+ منداڵ كاتێك له‌دایك ده‌بێت، هیچ به‌كتریایه‌ك له‌له‌شیدا نییه.
+له‌ماوه‌ی دووه‌م ساڵی یه‌كه‌می منداڵێكی تازه له‌دایكبوودا، دایك و باوك شه‌ش مانگ به‌هۆی ئه‌و منداڵه‌وه ناتوانن وه‌ك پێویست بخه‌ون.
+ منداڵی تازه له‌دایكبوو له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی یه‌كه‌می له‌دایكبوونیدا شته‌كان ته‌نیا به ره‌نگی ره‌ش و سپی ده‌بینێت.
+ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه ئه‌گه‌ر دایك شیری مه‌مكی بدات به منداڵه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 22 مه‌ترسی توشبوونی ئه‌و ژنه به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كات.
+ پێستی سه‌ری چوكی منداڵ واته ئه‌وه‌ی له‌كاتی خه‌ته‌نه‌كردندا ده‌بڕدرێت، بۆ چاره‌سه‌ری جوانكاری به‌كارده‌هێرنێت.
+ زانایانی بواری ده‌مارزانی پێیانوایه منداڵ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی سه‌ره‌تای ژیانی، خه‌و نابینێت.
+ هه‌موو ساڵێك زیاتر له 100 هه‌زار منداڵی ئاڵوده‌بوو به كۆكاین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دایك ده‌بن. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه دایكیان له‌كاتی دووگیانی‌دا مادده هۆشبه‌ره‌كانیان به‌كارهێناوه.
+ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه ده‌ریان خستووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی پێشوه‌خته له‌دایك ده‌بن زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه كه چه‌پله‌ر بن.
+ به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و ژنانه‌ی له‌كاتی دووگیانی‌دا ده‌پرخێنن، زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه منداڵی بچوكیان ببێت.
+ له‌كاتی دووگیانی‌دا ئه‌گه‌ر دایكان ئه‌ندامێكیان توشی زیان ببێت، كۆرپه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه له‌ناو منداڵدانه‌وه خانه‌ی بۆ ده‌نێرێت.
+ له به‌رازیل حكومه‌ت شیری منداڵ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا دابه‌ش ده‌كات تا بدرێت به‌و دایكانه‌ی كه ناتوانن شیری خۆیان بده‌ن به منداڵه‌كانیان.
+ له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ساڵی 1838 و 1960 زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌و فۆتۆیانه‌ی كه گیراون، هی منداڵ بوون.
+ له چین هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی ملیۆنێك كۆرپه‌ی كچ له‌بارده‌برێن. هه‌ر له‌و وڵاته ساڵانه سه‌دان هه‌زار كۆرپه‌ی كچی تر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تی یه‌ك منداڵه‌ی له‌وێ په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌ناو ده‌برێن.
+ له‌هه‌موو پێنج هه‌زار منداڵێك یه‌كێكیان كه له‌دایك ده‌بن، كۆمیان ده‌رچه‌ی تێدا نیه.
+ منداڵ 60 ئێسكی له گه‌وره زیاتره.