لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر نووساوم بە تۆوە وەکوو مرۆڤ بە گوناحەکەیەوە… مەرام ئەلمسڕی

نووساوم بە تۆوە وەکوو مرۆڤ بە گوناحەکەیەوە… مەرام ئەلمسڕی

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

و: شەماڵ وەلی

پیاوەکە جلەکانی داکەند
برسێتیی جەستەی
تینوویەتیی ڕۆحی
برینەکانی
جۆششەکانی
ناشیرینی و جوانییەکەی
ڕووت کردنەوە
ژنەکەیش
هەموو ئەم شتانەی
لەژێر عەبای تەمانناکانیدا شاردنەوە
*

نووساوم بە تۆوە
وەکوو مرۆڤ
بە گوناحەکەیەوە
هەرگیز
بە جێت نا‌هێڵم
*

دەزانم
نەدەبوو سینگمم بۆ ڕووت کردباوە
من تەنێ دەمویست نیشانی بدەم
کە ژنێکم
دەزانم
نەدەبوو ڕێگەی بدەم
خۆی ڕووت بکاتەوە
ئەو تەنیا دەیویست نیشانم بدات
کە پیاوێکە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە