– من نەخاتە ئەو هۆڵەی ٢٥٨ موستەشارەکەی تۆمەتباری ئەنفالی تیادا دەستگیرکراون.
– ژووری من بەرامبەر ژووری وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی پێشوو بێت.
– نزیک بم لەو وەزیر و بەرپرسانەی لە حکومەتەکانی پێشووی هەرێمدا لەسەر گەندەڵی سزا دراون و سامانی گشتییان بە فیڕۆداوە.
-ژوورەکەم دوور بێت لە ژووری سەرکردە تاوانبارەکانی شەڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
– کارێک بکات لە زیندان چاوم بە چاوی بکوژانی سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و عەبدولستار تاهیر شەریف و ویداد حسێن و کاوە گەرمیانی بکەوێت کە بە سزای لە سێدارەدان سزادراون هۆکاری تاوانەکەیان لێ بپرسم و گوێم لە پەشیمانیان بێت.
-ژوورەکەم تەنیشتی ژووری ئەو بەرپرسە حیزبییانەبێت کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕژێمی سەدام سزادراون بۆ ئەوەی لە پەشیمانیان تێ بگەم.
– بەڵێنی ئەوەشی پێداوم ڕێگەم بدات قسە لەگەڵ ئەو سزادراوانەدا بکەم کە ئێن ئاڕ تییان سوتاند.
– ئەشتوانم گوێ لە دەردەدڵی سزادراوانی تەقەکەرانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بگرم و بزانم کێ فەرمانی تەقەی پێداون.
– بەڵێنی ئەوەشی پێ داوم بتوانم لەگەڵ بەرپرسە سزادراوەکانی هەڵگیرسانی قەیرانی دارایی دا دابنیشم و گوێم لەگێرانەوەی هەڵەکانیان بێت.
– ئەشتوانم سەردانی هۆڵی بەرپرسە سەربازییە هەڵاتووە سزادراوەکانی شەڕی داعش بکەم کە بوونە هۆی شەهیدبونی سەدان هاوڵاتی ئەم هەرێمە و ئەنفالبونی هەزاران هاوڵاتی ئێزیدی. – بەڵێنی ئەوەشی پێداوم لەگەڵ ئەو بەرپرسە سزادراوانەدا قسە بکەم کە بازرگانیان لەگەڵ داعشدا کردبوو.
– شتێکیشی وتووە نازانم ئەیباتە سەر یان نا کە چاوم بەو بەرپرسە سزادراوانە بکەوێت کە بوونە هۆی پەکخستنی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێم لە پێشوودا.
– ئەوەشی پێ وتم کە دەتوانم سەردانی هۆڵی ئەو سەرۆک حیزبانە بکەم کە بەتۆمەتی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دا سزادراون.
تێبینی: من گاڵتەم کرد و شتەکەتان لێ نەبێ بەجدی، من ئەچم و ئەوان کەسیان لەوێ نین