نزیكه‌ی 324 شه‌ڕڤانی كوردانی خۆرئاوا‌و یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شه‌هیدبون، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوی شه‌ڕی كۆبانێ كه زیاتر له 130 رۆژی خایاند‌و ئه‌مڕۆ به‌تێكشكانی چه‌كدارانی داعش كۆتاییهات.
هێرشه‌كانی سه‌ر شاری كۆبانێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوه‌وه ده‌ستیپێكردو تائه‌مڕۆ 133 رۆژی خایاند بۆئه‌وه‌ی شاره‌كه به‌ته‌واوی له‌ده‌ستی داعش ده‌ربهێنرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سوریا كه باره‌گای سه‌ره‌كی له‌له‌نده‌نه، له‌ماوه‌ی ئه‌و 133 رۆژه‌ی شه‌ڕدا له‌شاره‌كه، نزیكه‌ی 1313 كه‌س له‌هه‌ردولا كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 979یان له‌چه‌كداری داعشن، 324 شه‌ڕه‌ڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و ژنان (یه‌په‌گه)و (یه‌په‌ژه) شه‌هیدبون، ئه‌مه جگه له‌شه‌هیدبونی پێشمه‌رگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ 149 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی هاوڕێی چون بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه.
هاوكات رۆژنامه‌نوسی نزیك له‌په‌كه‌كه، كۆماس شه‌هبازی به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، له‌ئێستادا شه‌رڤانان ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن، وتیشی، له‌ئێستادا (كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه) له‌سه‌نته‌ری شاری كۆبانێ‌و له‌سه‌ر رێگای شاری حه‌سه‌كه‌و له‌شاری قامیشلۆ ئاهه‌نگ بۆ سه‌ركه‌وتن‌و ئازادی كۆبانێ به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا وه‌زیری به‌رگری كۆبانێ، عسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن تایبه‌ت بۆ ئاوێنه‌نیوز رایگه‌یاند، “دوای هێرشێكی به‌رفراوانی شه‌ڕڤانان له‌گه‌ڕه‌كی كانیا كوردان، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا توانرا ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش له‌چه‌كدارانی داعش پاك بكه‌ینه‌وه‌و له‌ئێستادا شه‌ڕ كه‌وتوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كۆبانێ له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه”.
وه‌زیری به‌رگری كۆبانێ له‌رێگه‌ی ئاوێنه‌نیوزه‌وه ده‌ستخۆشی له‌هه‌موو هێزه كوردییه‌كان ده‌كات به‌بێ جیاوازی‌و ده‌ڵێت “پێیان ده‌ڵێم سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه پیرۆزبێت كه به‌په‌رۆش بون بۆی”.
سەرجاوە: ئاوێنه‌نیوز