رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٧\٢\٢٠٠٧ ، هاوڕێ مام خدر سکرطێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە هەردوو کەسایەتی ( ئەبو فائز و ئەبو ماهر )
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە بارودۆزی عێراق و کوردستان کرا کە دوژمنانی کورد و عەرەب هەمیشە لەهەوڵدا بووین بۆ ئەوەی پەیوەندی دۆستانە و مێژووی لەسەر خاکی عێراق تێک بدەن و مەرامە گڵاوەکانی خۆیان لەم نێوانە جێبەجێ بکەن ، بۆیە پێویستە بەردەوام گەلی کورد و عەرەب لەم هەوڵە نەزۆکانە ئاگاداربن ، بەشێکیتری دانیشتنەکان باس لە شەڕی داعش و کۆتایهاتنی ئەو هێزە نەگریسەکرا کە چۆن بێ بەزەییانە و دڕندانە کەوتنە گیانی گەلانی عێراق بێ جیاوازی ، بۆیە پێویستە هەموومان یەکگرتووتر بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان ، لەکۆتاییدا هەردوو کەسایەتی سوپاسی هاوڕێ مام خدریان کرد کە بەردەوام دۆست و هاوکاری هەژاران و جوتیاران بووە بێ جیاوازی .