
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، لە رۆژی ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ هێزێکی پاسەوانی سنوری تورکیا ئەشکەنجەی هەشت هاولاتی سورییان داوە بەهۆیەوە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەشیان بە سەختی بریندارکردووە.
دەشڵێت، لە رۆژی ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣ پاسەوانێکی سەر سنور پیاوێکی سوری تەمەن ٥٩ ساڵیان گوللـەباران کردووە کە زەویەکەی کێڵاوە و لە ئەنجامدا پیاوەکە گیانی لەدەستداوە.
هیومان رایتس وۆچ ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو بارەیەوە لەگەڵ وەزیری داد و وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆبونەتەوە و داوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ رووداوەکە کردووە.
بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕست ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی پاسەوانی سنوری تورکیا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لەسەر سنوری تورکیا – سوریا تەقەدەکەن و خەڵکی دەکوژن.
لە دەستپێکی ٢٠٢٣تا ئێستا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ١١هاوڵاتی و برینداربوونی ٢٠ کەسی دیکەی بە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنوری تورکیا راگەیاندووە.