بڵاوبوونەوەی چەند وێنەيەک و گرتەيەکی ڤيديۆی خنکانی دوو منداڵی کورد لە کەنار دەرياکانی تورکيا راگەياندنە جيهانييەکانی تووشی شۆک کردووەو بە سەرسامييەوە باس لەو رووداوە خەمناکە دەکرێت.
پێگەی ميلييەتی تورکی چەند وێنەيەک و گرتەيەکی بڵاوکردۆتەوە، کە تيايدا لەکاتی گەشتکردنی چەند کۆچبەرێکی کورد بۆ يۆنان لە دەريای ناوەڕاست، دوو منداڵ دەخنکێن بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی کەشتييەکەيانەوە و بوونی ژماريەکی زۆری کۆچبەر لەسەر ئەو کەشتييەدا.
ئەو سەرچاوە تورکييە ئاماژەشی بەوەداوە ئەو دوو منداڵ و دايکە کوردی سوريان و ويستوويانە کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا بەڵام دەريای ناوەڕاست بۆتە رێگر و تەرمی منداڵەکانيش لە کەنار دەرياکانی بۆدڕوم لە تورکيا دۆزرانەتەوە.
ئەم رووداوە جەرگبڕەش جيهانی تووشی شۆک کردووەو سەرجەم راگەياندنەکان بە خەمناکييەوە باسی لێوەدەکەن و بەرووداوێکی ناخۆشی ئەمساڵيان ناوبرد.
له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، مارگۆت فالسترۆمی، به‌بینینی وێنه‌ى منداڵه خنكاوه‌كه، چاوه‌كانی پڕبون له‌گریان‌و وتی “مردنی تراژیدی ئه‌و منداڵه واى لێكردین ئێستا بجوڵێین”.
جگه له‌گریانی مارگۆت فالسترۆمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا فرانز تێمێرمان رایگه‌یاند “ئه‌م قه‌یرانی مرۆیی‌و سیاسییه له‌ئه‌وروپا پێشوه‌خت نییه”، داوایكرد هه‌مو ئه‌وروپا چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه بكه‌ن، نه‌ك وڵاتان به‌تاك تاك.
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد كامیرۆن كه به‌هۆی خۆی به‌دورگرتوه له‌قه‌یرانه‌كه، روبه‌ڕوی ره‌خنه بوه‌ته‌وه، وتی “قه‌یرانه‌كه زۆر كاریگه‌ره”، به‌پێی رۆژنامه‌ى گاردیان به‌ریتانیا پێشوازی له‌چه‌ند هه‌ار په‌نابه‌رێكی سورى ده‌كات.
به‌پێی وته‌ی یاریده‌ده‌رى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان نیكۆس زویس له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی 2015وه 230 په‌نابه‌ر له‌رێگای ده‌ریاوه گه‌یشتونه‌ته یۆنان.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌هۆی خنكانی ئالان‌و غالبی برای‌و رێحانی دایكی له‌ده‌ریای ئیجه‌دا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانیی به‌دواى خۆیدا هێناو هه‌مو سه‌رۆك وڵاتانی هێنایه ده‌نگ.