هەڵبەتە زۆرێک لە ئێمە ڕۆژانە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنین کە ئەمەش کەم و زۆر کاریگەری هەیە یان بڵێم کاریگەری دروست کردوە لەسەر ژیانی ڕۆژانەماندا.
من دەمەوێت لەم بابەتەمدا بە وردی تیشک بخەمە سەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت کە هەریەکێک لە ئێمە ڕۆژانە ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت.
دیارە لە بنەڕەتدا هۆکاری داهێنانی ئینتەرنێت بۆ یەکەمجار پڕۆژەیەک بوو بە ناوی ئارپانێت (ARPANET) بۆ وەزارەتی ناوخۆی ولایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٩، ئەم پڕۆژەیە بەتایبەتی دروستکرابوو بۆ یارمەتیدانی سەربازی ئەمریکایی بەھۆی تۆڕی کۆمپویوتەرەوە. یان تۆڕی جاڵجاڵۆكەی جیهانی كە كورتكراوەكەی WWW و بەهۆیەوە جیهان و مرۆڤایەتی هەنگاوێكی گەورەو بێ وێنەی بەرەو پێشەوەنا.
مێژوو بیرۆکەی داهێنانەكەی بۆ ساڵی ١٩٦٩ دەگەڕێتەوە كە لە پڕۆژەیەكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن)ەوە بوو، بەشێوەیەكی فەرمی لە٨ی ئابی ساڵی ١٩٩١ دا تۆڕی جاڵجاڵۆكەی جیهانی یان ئینتەرنێت دامەزراو ڕاگەیەنرا.
ئاشکرایە چەند ساڵێک دەبێت کە ئەو پێشکەوتنە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بەشێکی زۆری خەڵکی سودی لێ دەبینن بۆنمونە لە دامودەزگاکانی حکومەت و لە ناو ڕێخراوەکان و لە بازاڕ و شوێنەگشتیەکان و لە هەموو شوێنێک سودی لێدەبینرێت بۆ مەبەستی ڕایی کردنی کاری ڕۆژانەیان کە ئەمەش کار ئاسانی زۆری کردوە بۆ هەموو چین و توێژەکان و تەواوی دام و دەزگاکان .
بەڵام ئەوەی کە جێی پرسیارە و پیویستە ڕاستبکرێتەوە ئەوەیە کە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ مەبەستی کاری خراپ بەکاردەهێنن کە تیایدا خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە شێوەیەکی نا دروست و نا تەندروست زیان بۆ کەسەکە و بۆ دەورووبەریشی دەبێت.
بۆنمونە :- هەریەکێک لە ئێمە ڕۆژانە زیاد لە پێویست ئینتەرنێت لە بەرنامەکانی (گوگڵ و فەیسبووک و ڤیدیۆ چات و ڤایبەر و مەسەنجەر و سناپ چات و ئینستاگرام هتد…) بەکار دەهێنێت ئەوبەرناماشی کە بەکارهێنەری زۆرە وەک (فەیسبووک و گوگڵ ڤیدیۆچاتە) ئەو کەسە لە ئەنجامی زیاد بەکارهێنانیان یان خراپ بەکارهێنانیان بەهۆی ئەو تەکنەلۆژیایەوە کە بۆ خزمەتی ئێمە دروست کراوە زۆرێکمان بە فەیسبووکی نەخوازراوەوە کیشە بۆ کەسانی تر دروست دەکەین و کە ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و بەوهۆیەوە چەندین کەس بووەتە قوربانی خراپ بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە و چەندین ژن و مێرد کێشەیان بۆ دروست بووە بەو هۆیەوە یان خەڵکی تر کێشەی خستووەتە نیوانیانەوە بە هۆی دروستکردنی شتی گوماناوی و کە ڕەنگە لە بنەڕەتدا واش نەبێت، بەڵام بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە تۆمەتیان خراوەتە پاڵ ئاشکرایە بەشێکی زۆری خێزانەکان بەدەست ئەو کێشەیەوە داناڵێنن.
بۆنمونە سەیرەکەی پیاوێک کە خاوەنی هاوسەرە و چەندین مناڵیشی هەیە لە ئەنجامی بێپلانی و لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە دەکەویتە داوی کەسێکی ترەوە و توشی کێشە دەبێت بە وهۆیەوە و دواتر دەبێتە هۆی جیابوونەوەیان لە هاوسەرەکەی کە بەداخەوە نمونەی وا زۆرە لە کوردستان یان بە پێچەوانەوە ئافرەتەکە تەکنەلۆژیایەکە بە خراپی بەکاردەهێنێت و توشی کێش دەبێت.
یاخود زۆرێک لە گەنجان بەدەست وێنە و ڤیدیۆی پۆڕنەکانەوە داناڵێنن و وەک خویەکی لێهاتوە ناتوانن خۆیانی لێ بپاریزن وئالوودە بوون بە هۆی زیاد سەیرکردنی ئەو پۆڕنە قێزەونانە کە لەبنەڕەتدا هەبوونی ئەو سایتە خراپانە بۆ تێکدانی کۆمەڵگا و شیرازەی خێزان دانراون.
ئەمە لەلایەک لە لایەکی ترەوە :-
منداڵانی خوار تەمەن ١٨ سالان کە زۆرێکمان هیچ باکمان پێ نییە و بە بێ ڕێنوێنی و بە بێ بەرچاو ڕوونی ئامێری کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئایپاد دەخەینە بەردەستیان کە زۆر بەیان ئەنتەرنێت یان ئەکتیڤە و یان خۆمان بۆیان دەکەینەوە بێ ئەوەی چاودێریان بکەین و ئامۆژگاریان بکەین کە ئەگەر هاتوو منداڵان و هەرزەکاران کە لەو تەمەنە کەمە ئەگەر بێت و سەیری هەر وێنەیەک یان ڤیدیۆیەکی خراپ بکات ئەوە ڕاستوخۆ کاریگەری دەبێت بۆ سەر مێشكی ئەو مناڵە بە منالانی چوار دەوریشی نیاشان دەدات و بەوهۆیەوە مناڵەکانمان لەدەست ئەچێت بۆیە پیویستە زۆر بە وریایی چاودێریان بکەین یان وریابین کە بەهیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی شەڕو خوێناوی نیشانی مناڵەکانمان نەدەین بۆ ئەوەی مندڵێکی تێگەیشتوو زیرەک ببن و ببنە مایەی شانازیمان.
لە لایەكی ترەوە زۆر بەكاهێنانی ئینتەرنێت دەبێتە هۆی پشت گوێ خستنی چواردەورەكەت و وە هەروەها زۆر خووگرتن بە ئینتەرنێتەوە و زۆر مانەوە لەسەر ئینتەرنێت دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی لەبیرچوونەوە و بێهێزی و خەمۆكی و دڵەڕاوكێ و كەم خواردن و بێ ئارامی و هتد..
لە کۆتایدا ئەمەوێت بڵێم کە پێویستە هەموو ئەوانەی کە گیرۆدەی ئەو کارانە بوون یان زیاد ئینتەرنێت بەکاردەهێنن پێویستە پلانێک و بەرنامە بۆ خۆ خۆیان دابنێنن و خۆیان ڕزگار بکەن لەدەست ئەو گرفتە کە بەرۆکی گەنجانی گرتوە یان بڕۆنە لای کەسی شارەزاتر تاکو پلانێکیان بۆ دابنێن تا ڕێگەی ڕاست بدۆزنەوە ئەمە سەرە ڕای ئەوەی کە زیاد بەکارهێنانان و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێچەوانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.
ئەردەڵان ڕەفیق