گەلی کوردستانی تێکۆشەر!
کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد و یەکسان دوور لە مشەخۆری و گەندەلی و بەجۆرێک دادپەروەری کۆمەڵایەتی تیایدا مسۆگەر بێت بە بەردەوامبوونی تێکۆشانی ئێوە دێتە دی. لەم کاروانەدا حزبی شیوعی کوردستان کە ھەردەم لە بەری گەلدایە، لە بەرنامەی خۆیدا بۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کار بۆ ئەم خالانە دەکات:
* دەستورێکی دیموکراسی مەدەنی عەلمانی لەکوردستاندا لەسەر بنەمای سیستمی پەرلەمانی و ئاڵوگۆری ئاشتیانەی دەسەڵات، و پرنسیپی حوکمرانی باش و ھاوولاتی کوردستانی کارا و ماوەنەدان بە دەستێوەردانی حزبی لە کاری حکومەتدا.
* کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستوری عێراق.
* زامن کردنی دەستوری مافە نەتەوەیی و ئیداری و رۆشنبیرییەکانی تورکمان و کلدان ئاشوری سریان، و ئەرمەن و عەرەب و رێزگرتن و پاراستنی ماف و تایبەتمەندی رۆشنبیری و ئاینی ئیزیدی و کرستییان و کاکەیی و سابئەی مەندائی وسەرجەم ئاینزاکان.
* دانانی نەخشەی تایبەت بۆ بایەخدان بە ئێزیدییەکان و کارکردن بۆ پاراستنیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و کارکردن بۆ رزگارکردنی خوشکان ئێزیدیمان کە لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێنرابوون و، کارکردن بۆ دابینکردنی بەشداری ئێزیدییەکان لە ناوەندەکانی بریاردا.
* رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و جەختکردن لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە وئازادی فیکر و عەقیدە و دەربرینیان.
* رێکخستن و بە دامەزراویکردنەوە و بەھێزکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان وھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش لەسەر بنەمای ھاولاتی کوردستانی و، کارکردن بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانیان.
* کارکردن بۆجێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانە کانی عێراق لە سەرکەیسەکانی ( کیمیابارانی هەڵەبجە ، ئەنفال ، بارزانیەکان ، کوردە فەیلیەکان ، قەڵادزێ)، و بایەخدان بە خانەوادەی شەھیدان و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین.
* کارکردن بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام وپاراستنی سامانی نیشتمانی و مالی گشتی و رووبەرووبوونەوی گەندەلی و رێگاگرتن لە ھەراجکردنی ئابوری کوردستان بۆ کەرتی تایبەت لە بواری پیشەسازی نەوت و کاروبا و خزمەتگوزاری تەندرووستی و خوێندن و پەروەردە کە خزمەتی بۆرژوای بیروکرات و مشەخۆر دەکات و کارکردن بۆ ھەموارکردنی یاسای وەبەرھێنان.
* دابینکردنی شفافیەت لە بواری نەوت وگازدا وجیبەجێکردنی یاسای سندوقی داھاتی نەوت و گاز کە خزمەتی نەوەکانی داھاتوو بکات.
* بایەخدان بە بەرژەوەندی رەنجدەرانی بیروبازو و جوتیاران و سەرجەم زەحمەتکێشان لە رێگای رزگاربوون لە ئابوری ریعی و مەرج و رێنماییەکانی سندوقی دراوی نێودەولەتی وبایەخدان بە سیاسەتێکی بەرھەمێن و کارا لە بواری پیشەسازی وکشتوکال و ئاودێری و گەشتوگوزار ورێکخستنەوەی سیاسەتی بازرگانی و ھاوردە.
* پشتگیریکردنی داھێنان لە بواری ئەدەب و ھونەر و کەلتوری گشتی وکاری خۆبەخشی و وپاراستنی ژینگ و چالاکی رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی وەک ھاوبش لە گەشەپێداندا.
* رێکخستنی بواری کار بە شێوازی یاسایەکی عادیلانە و دانانی یاسای بیمەی کۆمەلایەتی و تەندروستی کە ھەموو ھاولاتیانی کوردستان بگریتەوە.
* بایەخدان بە گەشەپێدانی لاوان و دۆزینەوەی فرسەتی کار بۆیان و بایەخدان بە سەرجەم قۆناغەکانی خویندن وناردنی خوێندکاران بۆ خوێندن لە دەرەوی ولات.
* پاراستنی مافەکانی ژنان و کارکردن بۆ یەکسانی جێندەری لە نێوان ژن و پیاودا ھەموارکردنی یاسای باری کەسێتی بە جۆرێک فرەژنی قەدەغەبکات و یەکسانی لە بواری میرات دابین بکات.
* کۆتایھێنان بە پاشەکەوتی ئیجباری و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان بەشیوەیەکی رێک و دانانی سیستمی گونجاو بۆ گەراندنەوەی پارەی پاشەکەوت لەلایەن حکومەتەوە.
* دابینکردنی ماف خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان لە بواری ژیان و خزمەتگوزاری و بواری دەرونی.
* بایەخدان بە ئاوارەکانی بەشەکانی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
* زامنکردنی سەربەخۆیی و سەروەری دەسەلاتی دادوەری و ئەنجامدانی چاکسازی تیایدا.