ڕۆژی جیهانی پەنابەران ساڵانە دەکەوێتە 20ی (حوزەیران/6) و بۆنەیەکی تایبەتە بە تیشک خستنە سەر ماف و پێداویستی و خەونی ئەو کەسانەی کە ناچارن هەڵبێن، نهتهوه یهكگرتوهكان دهڵێت، ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهان بە ڕێژەی 7% زیادیکردوە و لەمساڵدا گەیشتوەتە 43.4 ملیۆن کەس.
نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو ڕۆژەی بۆ ڕێزلێنان لە پەنابەران لە سەرانسەری جیهان دیاریکردوە و بە دەرفەتێکی زانیوە بۆ ئەوەی پێکەوە بەرگری لە مافی خۆیان بکەن بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتی و بنیاتنانی پشتیوانی و داوای چارەسەری دۆخی نالەباری ئەوان دهكات.
تەوەری ڕۆژی جیهانی پەنابەران بۆ ساڵی 2024 بریتییە لە، “هیوای دور لە ماڵەوە: جیهانێک کە هەمیشە پەنابەران لەخۆدەگرێت”، ئەمساڵیش تیشک دەخاتە سەر “هاودەنگی لەگەڵ پەنابەران بۆ جیهانێک کە پێشوازی لە پەنابەران بکرێت”.
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان پێیوایه کە پەنابەران ئێستا لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستیان بە هاودەنگی هەیە، ڕونیشیکردەوە، “هاودەنگی واتە بە کراوەیی هێشتنەوەی دەرگاکانمان و ئاهەنگگێڕان بە خاڵە بەهێز و دەستکەوتەکانیان و بیرکردنەوە لەو تەحەددایانەی کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە”.
نەتەوە یەکگرتوەکان دهڵێت، “هاودەنگی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ناچاربون هەڵبێن، بە واتای دۆزینەوەی چارەسەره بۆ دۆخی نالەباریان، کۆتاییهێنان بە ململانێکان بۆ ئەوەی بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، دڵنیابون لەوەی کە دەرفەتیان هەیە بۆ گەشەکردن لەو کۆمەڵگایانەی کە پێشوازییان لێکردون”.
لە نوێترین چاپی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە مانگی ئهم مانگه بڵاوکرایەوە، هاتوه، “ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهان بە ڕێژەی 7% زیادیکردوە و لەمساڵدا گەیشتووەتە 43.4 ملیۆن کەس”.
ئەو ژمارەیە بریتییە لە 31.6 ملیۆن پەنابەر و ئەو کەسانەی کە لە دۆخێکی هاوشێوەی پەنابەردان، 5.8 ملیۆن کەسی دیکە کە پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتییە لە ژێر چاودێری نهتهوه یهكگرتوهكان، ههروهها شهش ملیۆن پەنابەری فەڵەستینی لە ژێر چاودێری دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانن.
له راپۆرتهكه هاتوه، ژمارەی پەنابەران سێ هێندە زیاتر بوە بهراورد به 10 ساڵ لەمەوبەر، لە کۆتایی ساڵی 2023 بە مەزەندە 117.3 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بە زۆر ئاوارە بون.
ئەو زیادبونە بە بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2022 بە ڕێژەی 8%، واتا کۆی گشتی 8.8 ملیۆن کەس زیادیکردوە، هەروەها درێژەی زنجیرەیەک زیادبونی ساڵانەی یەک لە دوای یەکە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردودا.
زۆرترین ڕێژەی پەنابەران لە جیهاندا لە سوریا و ئەفغانستانەوە هاتون، ژمارەی پەنابەرانی هەریەک لەو دو وڵاتە دەگاتە 6.4 ملیۆن کەس و هەردوکیان پێکەوە دەگەنە یەک لەسەر سێی پەنابەرانی ژێر دەسەڵاتی UNHCR.
ڤەنزوێلا لە پلەی سێیەم دێت بە نزیکەی 6.1 ملیۆن پەنابەر و خەڵکی دیکە کە پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە، دواتر ئۆکرانیا بە نزیکەی 6.0 ملیۆن پەنابەر.
هۆکارە سەرەکییەکانی ئاوارەبونی زۆرەملێ بریتی بون لە گۆشەگیری، ململانێ، توندوتیژی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئەو ڕوداوانەی کە بە شێوەیەکی جددی ئاشتی و سهقامگیری تێکدەدەن.
لە ساڵی 2023دا، ململانێکانی بەردەوام بوەتە هۆی ئاوارەبونی خەڵکێکی زۆر لە سەرانسەری جیهان، لەنێویاندا لە سودان، ئەو ململانێیە لە مانگی (نیسان/4)ی 2023 لە سودان سەریهەڵدا و بوەهۆی یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی مرۆیی و ئاوارەبون لە جیهاندا، بەو پێیەی زیاتر لە 6 ملیۆن کەس ناچاربون لەناو ئەو وڵاتەدا هەڵبێن، هاوکات ملیۆنێک و 200 هەزار کەسی دیکە بەرەو وڵاتانی دراوسێ هەڵهاتن.
لە میانمار، پەرەسەندنی توندوتیژی دوای کودەتا سەربازییەکەی مانگی شوباتی 2021 بوەهۆی ئاوارەبونی زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس لە ناوخۆی وڵاتەکەدا.
خەمڵاندنەکانی UNRWA ئاماژە بەوە دەکەن، کە تا یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس (زیاتر لە 75%ی دانیشتوان) لە نێوان مانگی 10 و 12ی 2023دا ناچاربون هەڵبێن لە ئەنجامی ململانێکانی کەرتی غەززە سهریههڵدا، لەکاتێکدا هەندێکیان ناچاربون چەند جارێک هەڵبێن.
بە پشتبەستن بە داتاكان و بەپێی خەمڵاندنەکانی UNHCR، پێدەچێت تا کۆتایی مانگی (نیسان/4)ی 2024 ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە زۆر ئاوارەبون 120 ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.
ئێستا 1.5%ی تەواوی دانیشتوانی جیهان بە زۆر ئاوارە بون، واتا لە هەر 69 کەسێک یەکێکیان ئاوارە بوە، ئەوەش نزیکەی دو هێندە زیاترە لەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە زۆر ئاوارە بون لە 10 ساڵ لەمەوبەر، كه ئهوكات لە هەر 125 کەسێک یەک کەس بو.