کامەران محەمەد:
گه‌نجێك به كوردی قسه ده‌كات و دوای هه‌ڵرشتنی ده‌رده‌دڵ، ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌ردێنێ و خۆی ده‌كوژێت.. ڕاگه‌یاندنی پۆلیس!!!، كه وه‌كو سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ده‌ناسرێت و پێویسته جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك بێت، هه‌ر زوو كه‌وته پاساو هێنانه‌وه‌یه‌كی بێ بنه‌ما، كاتێك ڕایگه‌یاند ” ئه‌م گرته ڤیدیۆیه كوردستان نییه و دوای وردبینی بۆمان ده‌ركه‌وتووه، ده‌نگه‌كه‌ی خراوه‌ته سه‌ر””، كه‌چی هه‌ر رۆژی دواتر وتی ” گرته ڤیدیۆه‌كه له شارێكی كوردستانه، به‌ڵام راستی نیه و سیناریۆیه”، واته ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ڕۆژی پێشووی بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌م هه‌موو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه بكات، كه وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتیان پێبه‌ستبوو و بڵاویان كردبۆوه. ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه، لێدوانی به‌رپرسانی پۆلیس له ڕووداوه‌كان، به‌و شێوه‌یه و خراپتریش ده‌بێته جێگه‌ی گومان و پرسیاری هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت كاتێك لێدوانێك ده‌ده‌ن، كه له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌تی بابه‌ته‌كه یه‌كنایه‌ته‌وه.بۆ نمونه له‌كاتی هه‌ڵبژاردن، خۆپیشاندنه‌كان و هه‌ندێكجار له بابه‌تێكی تاوانكاریشدا، له ئاستی ڕاگه‌یاندن بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا ده‌به‌ن!! دیوێكی تری گرته ڤیدیۆیه‌كه، پرسیارێكی جدی له‌خۆ ده‌گرێت، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجه خۆی نه‌كوشتبێت، واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه خودی بابه‌ته‌كه درۆیه؟! مه‌گه‌ر پێشتر خۆكوژی گه‌نجان ڕووی نه‌داوه؟!، كه هه‌میشه جوانترین قسه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ حاڵه‌ته‌كه بریتیی بووه له جوێنی ” خۆ كوژه‌كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه”. ئه‌م گه‌نجه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆكه‌ی دروست كردووه، هه‌ڵه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، كه به تایتڵێك نه‌ینوسیوه ئه‌مه سینارۆیه‌یه، ئه‌گه‌ر نا وه‌كو سینارۆ و ده‌رهێنان، كارێكی جوانی كردووه و ئێش و ئازاری خه‌ڵكی خستۆته ڕوو، ئاخر له‌م هه‌رێمه سه‌دان گه‌نجی له‌و شێوه‌یه هه‌یه، زانكۆی ته‌واو كردووه، كه‌چی نه‌داده‌مه‌زرێت و نه كارێكی شایسته‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت. سه‌ردانێكی مه‌یدانی كرێكاران به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاستی بێكاری و نه‌بوونی بژێوی چۆن تینی بۆ خه‌ڵك هێناوه. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن زیاده‌ڕۆیی هه‌یه و به‌وشێوه‌یه بێكاری نییه، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ژنه پاشاكه نییه، كاتێك ده‌نگه ده‌نگی خه‌ڵك بوو، كه له برسان له‌به‌رده‌م كۆشك گردببونه‌وه و پرسی ” ئه‌مانه چیان ده‌وێت؟” پاسه‌وانه‌كان وتیان ” له برسان هاتوون بۆ ئێره‌و ده‌ڵێن نانمان نیه بیخۆین” شاژنیش له‌سه‌ر خۆ وتی ” ئێ نانییان نییه، له‌جیاتی ئه‌وه با كێك بخۆن”. په‌رده‌پۆشكردنی قه‌یرانی بێكاری و برسییه‌تی خه‌ڵكی، تۆزفالێك له خۆكوشتنی گه‌نجان و لایه‌نی كه‌م توڕه‌ییان كه‌مناكاته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌كه دواده‌خات!!!