ئیمانۆیل ماكرۆن، كه له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كانی فه‌ڕه‌نسادا سه‌رده‌مانێك “بابه‌تی “گاڵته‌جاڕی بوو، دواجار هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بووه پێنجه‌مین گه‌نجترین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
ماكرۆن ته‌مه‌ن 39 ساڵ كه كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆی مام ناوه‌نده و پێشتر هه‌رگیز نه‌چووه‌ته كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، دوێنێ شكستی به مارین لوپان، كاندیدی ڕاستڕه‌وه‌كانی فه‌ڕه‌نسا هێنا.
ماكرۆن كێیه؟
ماكرۆن پێشتر وه‌كو وه‌به‌رهێنه‌ری بانكی كاریكردووه و به‌بێ پشتگیری هیچ پارتێكی پێشتر دامه‌زراو چووه كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نساوه و له‌لایه‌ن نه‌یارانییه‌وه به كه‌سێكی “بێ ئه‌زموون” وه‌سفده‌كرا.
به‌ڵام به‌شێك له سه‌رنجڕاكێشانی ماكرۆن بریتییه له هه‌ڵكشانی نائاسایی ئه‌و. پێشتر فه‌رمانبه‌رێك بووه و دواتر بووه‌ته ملیۆنێر و وه‌زیری حكومه‌ت و دواجار سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا.
هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی
ماكرۆن وه‌كو خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، به بریگێت ترۆگنی مامۆستای ئاماده‌یی خۆی ووتوه كه رۆژێك ده‌یكات به هاوسه‌ری خۆی، و ئه‌و له‌ساڵی 2007 دا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌دیهێناوه، هه‌رچه‌نده هاوسه‌ره‌كه‌ی 24 ساڵ له‌خۆی به‌ته‌مه‌نتره.
ئان فوڵدا، رۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسی له كتێبه‌كه‌یدا “ئیمانۆیل ماكرۆن: پیاوێكی گه‌نجی ته‌واو” ده‌ڵێت ماكرۆن فه‌رمانه‌كانی باوكی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له خۆشه‌ویستی ترۆگنی پشتگوێ خستووه و ئێستا ئه‌و دوانه سێ منداڵیان هه‌یه.
له‌ساڵی 2005 ه‌وه ئه‌و دوو هاوسه‌ره كاتی زیاتر بۆ میدیا ته‌رخانده‌كه‌ن و له‌چه‌ندین گۆڤاری فه‌ڕه‌نسیدا ده‌ركه‌وتوون.
له وه‌زیره‌و بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی
ماكرۆن له شاری ئامینزی باكووری فه‌ڕه‌نسا له‌دایكبووه و چووته قوتابخانه و له شاری پاریس له ئاماده‌یی گشتی هێنری چواره‌م خوێندوویه‌تی و دواتر چووه‌ته كۆلیژی ئیداره‌ی نیشتیمانی كه یه‌كێكه له كۆلیژه باڵاكان و زه‌مینه‌ی ڕاهێنان بۆ نوخبه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته.
دوای سه‌ركه‌وتنی له پیشه‌ی بانكیدا، له‌ساڵی 2012 له‌لایه‌ن ستافی فرانسۆ هۆلاندن سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڕه‌نساوه دامه‌زرێنرا و دوو ساڵ دواتر رۆڵی وه‌زیری ئابووری وه‌رگرت و كاره‌كه‌ی به‌ده‌ر نه‌بوو له ئاسته‌نگی كاتێ ویستی ریفۆرم ئه‌نجامبدات.
له مانگی ئابی ساڵی ڕابردودا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه و ڕایگه‌یاند هه‌تا سیستمه‌كه نه‌گۆڕێت چاكسازی ناكرێت، دواتر به دامه‌زراندنی پارته‌كه‌ی “پارتی بۆ پێشه‌وه” خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته كاندید كرد.
به‌ڵێنه‌كانی ماكرۆن
ماكرۆن له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی خۆیدا به‌ڵێنیداوه كه چاكسازی بكات له سیسته‌مه‌كانی خۆشگوزه‌رانی و خانه‌نشینی وڵاته‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ها به‌ڵێنیداوه له‌شه‌ڕی دژی تیرۆردا، خه‌رجی به‌رگریی زیاتربكات و زیاتر له 10 هه‌زار پۆلیس دامه‌زرێنێت و هێزی ئاماده‌ی تایبه‌ت دژبه داعش دابمه‌زرێنێت.
سیاسه‌ته‌كانی ماكرۆن بۆ دڵدانه‌وه‌ی ده‌نگده‌ره موحافیزكاره‌كان بوو، به‌ڵام چه‌ند پێشنیارێكی بۆ دڵخۆشكردنی چه‌په‌كانیش خسته‌ڕوو له‌وانه‌ش به‌ڵێنی زیادكردنی موچه‌ی مامۆستایانی ناوچه هه‌ژاره‌كان.
ئه‌و لایه‌نگری یه‌كێتی ئه‌وروپایه و به‌ڵێنیداوه فه‌ڕه‌نسا بكاته‌وه به دڵی یه‌كیتی ئه‌وروپا.
سەرچاوە:خەندان