تێورییه‌كانى ئابورى بازاڕ پولێن ده‌كه‌ن به چه‌ند جۆرێكه‌وه ، یه‌كێك له‌وانه بازاڕى ئازاده ، له‌م ولاَته‌دا هه‌ر كاتێك له بازاڕدا ره‌خنه‌ى نرخ و كواڵیتى بكرێت ئه‌وا به بازاڕیكى ئازاد ناوده‌برێت ، با بزانین به‌پىَ پێناسه‌ى ئابورى بازاڕى ئازاد به چ مانایه‌ك دێت و چ شتێك ده‌گرێته‌وه؟ بازاڕى ئازاد ئه‌و بازاڕه‌یه كه سه‌ربه‌سته و له هه‌موو باجێكى حكومه‌ت به‌خشراوه . واته له‌م بازاره‌دا هه‌موو جۆره‌كانى كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه و بازرگانى تاكى ده‌كرێت و رازى بوونى هه‌ردوولا به كڕیار و فرۆشیار له‌سه‌ر نرخه‌كان به بىَ ده‌ستێوه‌ردانى حكومه‌ت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى وه‌ك باج و باربووه‌كان ، بازاڕى ئازاد زاده‌ى بیرى لیبرالیه‌و عه‌قلیه‌تى سه‌رمایه‌دارى بووه و له‌سه‌ر بنه‌ماى كێبركێى ئازاد دامه‌زراوه بنه‌چه فیكرییه‌كه‌یشى ئه‌وه‌یه كه هه‌ر تاكێك ئازاده‌و له‌كاره‌كانیشى ده‌بێت سه‌ربه‌ست بێت ، به‌لاَم مه‌رجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كه دوور بێت له ساخته‌كردن و قوڵبرێن و هه‌روه‌ها له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا بێت وكاره‌كانیشى به پىَ یاسا بێت. ئه‌م سیسته‌مه به پىَ راى ئابوریناس ئه‌ده‌م سمیپ كه ده‌ڵى( لىَ گه‌رى با كاربكه‌ن) و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه كه‌رتى تایبه‌ت سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له پێناو قازانج بۆ خۆیان و حكومه‌تیش ته‌نها هه‌لیان بۆ ده‌ره‌خسێنێت ، هه‌ندێك جار ئه‌م بازاڕه به بازاڕى فه‌وزه‌وى(ئه‌نارشیزم) ده‌ناسرێت ،كه باس له ئابورى بازاڕ ده‌كرێت ئه‌وا بریتیه له كۆمه‌ڵیك له كۆبونه‌وه‌كان و هاوكاریه‌كان له رێگه‌ى چه‌ن وه‌كاله‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ فرۆشتنى كالاَكان به سیسته‌مى نرخى ئازاد . ئه‌م بازاڕه‌ش پێویستى به كێبركىَ نییه و ئاسایشه ئه‌گه‌ر بكرێت له‌دابه‌زاندانى نرخ و گه‌رچى له‌م ولاَته‌دا پیشبركیه‌كان ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه كه ئه‌مه‌یان نا ئاساییه . ئه‌گه‌ر ئاورێك به ولاَتى عیراقدا بده‌ینه‌وه ئه‌وا ئه‌م بازاڕه لێره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو بناغه‌و ریساكانى بازاڕى ئازاد ناگونجێت و هۆكاره‌كه‌شى بۆ سیاسه‌ت وهه‌روه‌ها به‌ریوه‌بردنه‌كانى دارایى ئه‌گه‌رێته‌وه كه وردبین نین و هه‌ڵه‌ى زۆریان هه‌یه بۆیه نه‌توانراوه چاودیرىَ و رێكخستنى ئه‌م بازاڕانه بكرێت جا له‌م رووه‌وه توشى گرفتیكى گه‌وره بوونه ، بانكیش رۆڵى خۆى هه‌یه له‌م كاره و به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه بانكى ده‌وڵه‌ت %90 داگیركردوه به‌مه‌ش بانكه ئه‌هلیه‌كان كه‌مترین ریژه‌یان هه‌یه و له ژێر ركیفى بانكى حكومه‌تن و ناتوانن پابه‌ند بن به به‌ڵینه‌كانیان به‌مه‌ش ده‌سه‌لاَت بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌مانه هه‌موو به‌ربه‌ستن له رێگه‌ى سه‌رنه‌كه‌وتنى بازاڕى ئازادا ، كیشه‌كان زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه حكومه‌تى عیراق له به‌ریوه‌بردنى بانكه‌كانى حكومه‌ت شكستیان هێناوه و له لایه‌كى تره‌وه ئه‌م حكومه‌ته له ساڵى 2010 دا پرۆژه‌یه‌كى به هاوكارى زانایانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ چاكسازى ئابورى و گه‌شه‌پێدانى كردوه به جۆریك كه ئه‌م ولاَته بچێته قاڵبى ولاَتیكى به‌رهه‌مهێن و به‌ره‌و ئابورى بازاڕى تایبه‌ت بروات كه ئه‌مه‌ش بازاڕى ئازاد له خۆده‌گرێت كه‌واته لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م كارانه له عیراقدا بونه‌ته به‌ربه‌ستێك كه بازاڕ هیچ مانایه‌ك له خۆ ناگرێت چونكه ئازاد نییه به هۆى كێشه‌ى بانك و ده‌سه‌لاَتى سیاسى حكومه‌تى عیراق له لایه‌كى تریش بازاڕ نائازادیش نییه چونكه هیچ یاسایه‌كى بازاڕى ئاسایى له خۆ ناگرێت و نرخه‌كان ئازادن و ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ تاكه‌كان به‌مه‌ش ده‌چێته قاڵبى بازارێك كه به‌داخه‌وه له په‌رتوكى ئابوری‌دا پێناسه‌ى نییه ته‌نها ئه‌توانین بڵین بازارێكى به‌ربه‌ره‌لاَو بىَ یاساییه . ،. ئه‌گه‌ر بچێنه سه‌ر كوردستان ئه‌وا ده‌چێته سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى كه بازاڕ ئازاده و حكومه‌ت به‌شدارى له بازاڕ ناكات ، هه‌رچه‌نده له جیهاندا هه‌وڵ ده‌درێت جى تر بازاڕى ئازاد كارىَ پىَ نه‌كرێت و به تایبه‌ت به پىَ راى زۆربه‌ى ئابوریناسه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه كه له جیهاندا كێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌م بواره‌دا ئه‌وێش كاتێك كه‌رته تایبه‌تیه‌كان توشى هه‌ره‌س دێن ئا له‌م ساته‌دا داواكارى به‌رزده‌كه‌نه‌وه بۆ حكومه‌ت و كه یارمه‌تیدان بدات بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كانیان ، هه‌روه‌كو دوو جار له ئه‌مه‌ریكادا رۆیدا جارێ یه‌كه‌م له ساڵى 1929 دا كاتێك توشى قه‌یرانى ئابورى هاتووه دووه‌مینیشیان له م سالاَنه‌ى رابوردوودا كه حكومه‌ت ناچار بوو ده‌ست بخاته بازاڕه‌كان . له بازاڕى ئازادا زۆر گرنگه كه رێز له‌و ئازادیه بگیرێت ، ئه‌توانین بڵین ده‌بێت ئه‌م بازاڕه به شێوازێكى ئه‌خلاقى بێت و به نمونه له‌كاتى به‌رهه‌مهێنانى هه‌ر شتێك ده‌ره‌نجام نه‌بێته هۆى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى ژینگه‌و ژیانى خه‌ڵك بۆ ئیستا و داهاتوو ، هه‌روه‌ها له رووى به‌كارهێنانیش كۆمه‌ڵگایه‌كى شارستانى بێن و سنورێك له رووى به‌كارهێنان دابنێن هیچ كات نه‌بێنه هۆكارێك بۆ هه‌ژاربوونى خه‌ڵكانى ده‌وروپشتمان ، له‌م بازاڕانه‌دا كۆمپانیاكان به پله‌ى یه‌كه‌م به‌رپرسن له نرخه‌كان و سه‌رف كردنى كالاَكان به تایبه‌ت له و ولاَتانه‌دا كه ئاستى ئابوریان باش نییه ، به نمونه كالاَى چینى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر نرخى كالاَى خۆماڵى و به‌رهه‌مهینانى خۆماڵى كه‌متر ده‌فرۆشرێت و نرخه‌كه‌شى كه‌م ده‌بێته‌وه واته ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێت جێگایه‌ك بۆپێشبركىَ بازاڕ بهێڵنه‌وه‌و به‌رهه‌مهینانى خۆمالێش له بیر نه‌كه‌ن نه‌بنه فاكته‌رێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى ئاسایى به‌رهه‌مى ناوخۆ و زه‌ره‌ر له خه‌ڵكى خۆمان نه‌درێت. راسته ئه‌م بازاڕه دووره له ده‌سه‌لاَتى حكومه‌ت به‌لاَم له‌كاتى كێشه‌كان وه‌ك گرفتى نێوان كۆمپانیا و بازرگانه‌كان و یان له‌كاتى زۆڵم كردنى خه‌ڵكانێك له لایه‌ن كۆمپانیاكانى بازاڕ له‌وكاته‌دا پێداویستى بازاڕ ده‌بێت بۆ دادگایه‌ك و دادوه‌رى و یه‌كسانى بسه‌پێنیت به‌سه‌ریاندا ، به‌مه‌ش حكومه‌ت رۆڵى ده‌بێت نه‌ك له ناو دادگاكان به‌ڵكو له ئه‌من و ئاسایش و پاریزگارى كردنى غه‌در لىَ كراوان و به‌ش خۆراوه‌كان ، له كۆتایشدا باشتر وایه سود له ئه‌زمونى ئابورى ولاَتان ببینرێت و بازاڕى كوردستان بكه‌ینه ژێ ركێفى بازارى ئازاد به‌لاَم ره‌چاوى یاساكانى ئه‌و بازاڕه‌ى بكرێت و رێگه بدرێت حكومه‌ت كۆنترۆلى ئه‌و بازاڕه بكات به یاساى ئابورى بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌رى هه‌ره‌سى ئابورى.
ماسته‌ر له كارگێرى كار