لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان:پێویسته‌ ئازادی زیاتر فه‌راهه‌م بكرێت بۆ رۆژنامه‌وانان بۆ ده‌سكه‌وتنی زانیاری

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان:پێویسته‌ ئازادی زیاتر فه‌راهه‌م بكرێت بۆ رۆژنامه‌وانان بۆ ده‌سكه‌وتنی زانیاری

0 تێبینییەکان 43 بینینەکان

به‌ڕێز / سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

رێزوسڵاو…….
له‌یادی ( 119 ) ساڵه‌ی رۆژنامه‌وانی كوردیدا جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ و ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین وه‌ك چۆن  رۆژنامه‌نوسی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه‌ ئاواش به‌مانا راسته‌قینه‌كه‌ی مامه‌له‌ی له‌ گه‌ڵ بكرێت و گیان و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانان   بپارێزرێ‌ و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان نه‌مێنێ‌ .

به‌رێزان .. ناتوانین نكۆلی له‌ بوونی رێگرتن له‌كاری رۆژنامه‌وانی و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی بكه‌ین له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ، له‌ هه‌مانكاتدا كاری باش ئه‌نجامدراوه‌ به‌ ده‌ركردنی یاسای رۆژنامه‌وانی كه‌ زۆرێك له‌ مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسانی دیاریكردووه‌ و كارئاسانی بۆ رۆژنامه‌وانان كردووه‌  به‌لام پێویسته‌ ئازادی  زیاتر فه‌راهه‌م بكرێت بۆ رۆژنامه‌وانان بۆ ده‌سكه‌وتنی زانیاری و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسانیش پێویسته‌ پابه‌ندی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسیان ببن  و په‌یره‌وه‌ی ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی بكه‌ن..

جارێكی دیكه‌ به‌بۆنه‌ی یادی (119) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی جوانترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین      
                    هه‌رشاد بن ……..

                                                   مه‌كته‌بی سیاسی         
                                    بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە