لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكات

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكات

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

به‌رێز / مامۆستا عه‌لی باپیر
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان
دوای سڵاو و رێز ..

بەبۆنەی سازدانی کۆنگرەی چوارەم و کۆتایی هێنان بە کارەکانی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین، هیوادارین قۆناغی نوێی خەباتتان ، قۆناغی لێکنزیکبوونەوەی زیاترو پتەو کردنی هێزو لایەنە سیاسیه كان بێت دژ بە پێشیلكاری و بره ودان به دیموکراسی و بەدیهێنانی خەونه رەواكانی گەلی كوردستان… خوازیاری زیاتر نزیک بونەوە و فراوانکردنی ئەلقەی پەیوەندی و دروست کردنی رایەلەی بەهێزین لەنێوانمان چونكە دۆخی هەرێم پێویستی بەیەكخستنی هەولی هەموولایەكە لە پێناو گەیشتنی خواست و ویستی شەقام لەسەروشیانەوە داواكاریەكانی جەماوەری كوردستان..
پیرۆز بێت لەسەرکردایەتی نوێ و تەواوی کادرو ئەندامانی کۆمەلی دادگەری کوردستان
لەگەل رێزماندا……

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی

0 FacebookTwitterPinterestEmail