بازاڕی “ئه‌بی ئه‌لهه‌وا” یان وه‌ك ئه‌وه‌ی واسیتییهكان پێی ده‌ڵێن “بازاڕی ده‌وا”، یه‌كێكه له‌بازاڕه دێرینه‌كانی شاری كوت كه تایبه‌ته به‌ده‌رمانی میللی، له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری بازاڕه‌كه سهرداپۆشراوهو دوكانه‌كانیشی ئه‌وه‌نده بچووكن ته‌نها جێی خاوه‌نه‌كه‌یان تیا ده‌بێته‌وه.
بازاڕه‌كه له‌لایه‌ن باپیره گه‌وره‌ی خێزانی “ئه‌بی ئه‌لهه‌وا” به‌ر له‌دوو سه‌د ساڵ دروستكراوه، له‌و كاته‌وه تائێستا كوڕ‌و نه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌ی دهبهنو ئه‌زموونێكی كهڵهكهبوویان له‌ده‌رمانی میللی‌دا هه‌یه.
له‌زۆربه‌ی دوكانه‌كانی ئه‌م بازاڕه نوسراوه “له‌ناخی زه‌ویدا رێی ده‌ربازبوون ده‌دۆزرێته‌وه”، لێره سێ هه‌زار ده‌رمانی جۆراوجۆر ده‌ست ده‌كه‌وێت.
زاهیر ئهبولههوا برا گه‌وره‌ی ئه‌م خێزانه به”نیقاش”ی وت “بازاڕه‌كه له‌لایه‌ن حاجی ره‌شید ئهبولههواوه له‌سه‌رده‌می داگیركاری عوسمانییه‌كان دروستكراوه‌و چه‌ندین جۆر ده‌رمانی سروشتی تیا به‌رهه‌م هێنراوه”.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان خێزانی “ئه‌بی ئه‌لهه‌وا” له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان بازرگانێكی گه‌وره‌ی بواری گیا دهرمانیو ده‌رمانی میللی بوون‌و ئێستا به‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی عێراقدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
زهینولعهبدین كه ئه‌ندامێكی تری ئه‌و خێزانه‌یه به”نیقاش”ی وت “رۆژ به‌رۆژ ئه‌م خێزانه ئه‌زموونه‌كه‌یان بۆ یه‌كتر گوێزاوهتهوهو له‌كاره‌كه‌ماندا چه‌ندین جۆری گیای چینی‌و ئێرانی‌و سوری به‌كارده‌هێنین، شاره‌زایمان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌مه‌نی دهرمانهكانو چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی پێست‌و قۆڵۆن‌و گورچیله”.
به‌لقیس عه‌لی كه ژنه ئهندازیارێكهو زوو زوو سه‌ردانی ئه‌و بازاڕه ده‌كات به”نیقاش”ی وت “ئه‌م بازاڕه به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌م بڕوایان پێیه‌تی بۆ چاكبوونه‌وه‌و هه‌م تێچوونی له‌ده‌رمانی تر هه‌رزانتره”.
ژنه كڕیارێكی تریش له‌هه‌مان بازاڕ وتی “بابهتهكان ته‌نها ده‌رمان نین، به‌ڵكو لێره چه‌ندین جۆره گیا‌و خه‌نه‌و بۆن ده‌ست ده‌كه‌ون”.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م بازاڕه ناوبانگی هه‌یه زۆر كه‌سیش هه‌ن ره‌خنه‌ی لێده‌گرن به‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن زانستی نین‌و ره‌نگه زیان به‌ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ر بگه‌یه‌نن.
دكتۆر ماهیر ئه‌وسی شاره‌زا له‌بواری ده‌رمانسازی به”نیقاش”ی وت “ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌و بازاڕه پێشكه‌ش ده‌كرێن نوێ نین، به‌ڵام پێویستیان به‌چاكسازی هه‌یه”.
له‌كاتێكدا ئه‌وسی پێشنیار ده‌كات به‌شی تایبه‌ت به‌ده‌رمانی سروشتی له‌زانكۆكانی عێراقدا بكرێنه‌وه، هاوكات سه‌عید غانم مێژوونووسی واسیتی پێی وایه بوونی ئه‌و بازاڕه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی عێراقییه‌كانه بۆ هێشتنه‌وه‌ی كه‌لتورو مێژووی خۆیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی له‌ئارادان.