له‌كاتێكدا ورده ورده خۆپیشاندانه‌كانی دژ به‌گه‌نده‌ڵی و كه‌می خزمه‌تگوزاری له‌ژێر په‌یكه‌ری ئازادی له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا پووكانه‌وه، مه‌ترسی ئه‌گه‌ری رووخانی سیمبولی ناڕه‌زاییه‌كان رووی له‌هه‌ڵكشان كرد كاتێك فه‌رمانگه‌ی هونه‌ره‌كانی عێراق له‌مانگی شوباتی رابردوودا زه‌نگی مه‌ترسی لێدا سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی زۆرێك له‌عێراقیه‌كان بهبهرجهستهكهری خهباتهكهیانی داده‌نێن كه بووه قهڵایهكو ناڕازیانی دژ به‌بارودۆخی له‌خۆگرت.
به‌ڵام هه‌ره‌سهێنانی په‌یكه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر رووبدات، ته‌نیا هه‌ره‌سهێنانێكی ماددی نابێت، به‌ڵكو سڕینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری ئه‌و رووداوانه‌ش ده‌بێت كه له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌و شوێنه‌دا هه‌ڵكه‌ندراون، ئه‌و شوێنه‌ی له‌سایه‌یدا موقته‌دا سه‌دری سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌د له ١٣ی ته‌مموزی ساڵی ٢٠١٦دا وتاریدا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ پته‌وكردنی ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌دژی حكومه‌ت له‌و كاته‌دا فه‌راهه‌می ده‌كرد.
چه‌ند رۆژێكیش دوای ئه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی ئیلهام وه‌رگرتن لهرهمزیهتی ئه‌و په‌یكه‌ره ناوداره‌دا، هێزه‌كانی سوپای عێراق‌و حه‌شدی شه‌عبی له ١٥ی ته‌مموزی ساڵی ٢٠١٦دا نمایشێكیان له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌كه‌دا به‌بۆنه‌ی یادی ٥٨ ساڵه‌ی شۆڕشی ١٤ی ته‌مموزه‌وه رێكخست.
گۆڕه‌پانی په‌یكه‌ره‌كه یه‌كه‌م خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی له‌مێژووی عێراقی دوای سه‌دام حسێن له‌ساڵی ٢٠١١دا له‌خۆگرت، هاوكات هه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه له‌ساڵی ٢٠٠٣دهركهوتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌رووداوه‌كاندا ده‌سته‌به‌ركرد، چونكه دیمه‌نی تانكه‌كه له‌سه‌ر پردی جمهوریه كه ته‌نیا چه‌ند ده مه‌ترێك له په‌یكه‌ره‌كه‌وه دووره، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كی گرنگ له‌مێژووی ئه‌و شوێنه‌دا به‌جێبهێڵێت كه ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی به‌غداوه.
زریانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه جێده‌ستیان به‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌وه دیاریكردووه له‌شێوه‌ی پۆسته‌ری ئاینی‌و سیاسی‌دا كه بهرووكاری ئه‌م شوێنه شارستانه‌دا هه‌ڵواسراون، چه‌ند پهرلهمانتارو سیاسی‌و حزبێكیش دیواربهندهكهیان وه‌ك تابلۆیه‌كی ئاگاداری داناوه بۆ نمایشكردنی وێنه‌و دروشمه‌كانیان، به‌رله‌وه‌ش له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا وێنه‌ی سهرۆكو دروشمه‌كانی به‌عس تیشكی خۆریان له‌هه‌ندێك گۆشه‌ی گرتبوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش كه له‌ساڵی ٢٠٠٣ وه لهنزیكیهوه روویان داوه به‌شی خۆیان لێ بردووه به‌پێی قسه‌ی ئه‌ندازیاری ته‌لارساز محه‌مه‌د مو‌سا “به‌هۆی ئه‌و له‌رینه‌وانه‌ی لهبناغهكهیدا دروستیان كردووه” هه‌روه‌ها به”نیقاش”ی وت “مه‌ترسی له‌سه‌ر شوێنه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م لهكارگهرییهكانی كۆنیهكهیهوه دێت”.
ئه‌و په‌یكه‌ره كه له‌ساڵی ١٩٥٩وه به‌دیزاینی هونه‌رمه‌ند جه‌واد سه‌لیم و جێبه‌جێكردنی كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی دروست كراوه، له‌وكاته‌وه هیچ پرۆسه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی به‌خۆوه نه‌بینیوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا كاری چاككردنه‌وه‌ی رۆتینیه كه له‌سه‌ر ده‌ستی كرێكاری نه‌شاره‌زا ئه‌نجام ده‌درێت.
مو‌سا ده‌ڵێت “به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی گاز لهئهكزۆزهكانیانهوه ده‌رده‌چێت، خاڵی ره‌شی خه‌ڵوز له‌سه‌ر رووكاری پهیكهركه جێگیرده‌بن، هاوكات زریانه‌ی خۆڵاویهكان تۆپه‌ڵێك تۆزی له‌سه‌ر به‌جێده‌هێڵن به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌نگاو بنێن بۆ پاككردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌به‌رنامه‌و به‌رده‌وام”.
هه‌روه‌ها وتیشی “ده‌توانیت چاودێری كاری شۆردنی په‌یكه‌ره‌كه بكه‌یت كه به‌ته‌كنیكێكی جیاواز‌و نازانستی ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش له‌ڕێی سۆنده‌ی ئاوی ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كه ده‌بێته مایه‌ی داڕووتانێكی زیانبه‌خش بۆ په‌یكه‌ره‌كه‌و سووانیشی خێرا ده‌كات”.
شروق عه‌بایچی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایه‌كی تایبه‌تی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه‌و پێی سه‌یره هۆشداری سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی په‌یكه‌ره‌كه دهدرێتو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بێده‌نگن، ئه‌و ده‌ڵێت “وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لایه‌نی به‌رپرسه له‌سه‌لامه‌تی په‌یكه‌ره‌كه له‌به‌غداو لیژنه‌ی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندنی په‌رله‌مانیش دهكهوێتهخۆی بۆ په‌له‌كردن له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئازادی”.
به‌ڵام عه‌بایچی ئاشكرایكرد كه “هه‌ندێك كه‌س هۆشداریه‌كان گه‌وره ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌ئه‌نجامدانی له‌و گۆڕه‌پانه‌دا بگرن”.
عادل ساعیدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غداش ده‌ڵێت “لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ئه‌نجومه‌ن پلانی داناوه بۆ زامنكردنی كاری چاكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ په‌یكه‌ری ئازادی‌و به‌رنامه‌یه‌كیش له‌ئارادایه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌موو په‌یكه‌ره‌كان له‌پایته‌ختدا، ئه‌نجومه‌نیش لایه‌نی ته‌كنیكی له‌خاوه‌ن پسپۆره‌كان بۆ كاراكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه دابین ده‌كات”.
ساعیدی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “یه‌كێك له‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌م مانگه‌دا هه‌وڵیدا په‌یكه‌ری ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسور نۆژه‌ن بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌میندارێتی به‌غدا ره‌تیكرده‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئازادی‌دا جێبه‌جێ ده‌بێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌ركی لایه‌نی هونه‌ری تایبه‌تمه‌نده كه ئه‌میندارێتی ده‌ستنیشانیان ده‌كات”.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه حه‌كیم عه‌بدولزه‌هره به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌میندارێتی به‌غدا قسه‌ی بۆ “نیقاش” كرد‌و وتی “ئه‌میندارێتی لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی مهكیه پێكهێناوه كه كۆمه‌ڵێك شاره‌زاو ئه‌ندازیارو كۆمپانیای ئیتاڵی له‌خۆده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئازادی‌و چه‌ند شوێنێكی دیكه له‌به‌غدا”.
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه كه “ئه‌میندارێتی ئێستا سه‌رقاڵی ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی پێویسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی زیانهكانیو ئه‌وه‌ش ئه‌و پارچه كۆنكرێتانه ده‌گرێته‌وه كه زیاتر له ٥٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستكراون ئه‌مه جگه له‌و شێوه بهرجهستهكراوانهی بهدیوارهكانیهوه هه‌ڵواسراون”.
هه‌رچه‌نده بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی باری په‌یكه‌ره‌كه جیاواز بن‌و هه‌رچه‌نده باسكردنی درێژه بكێشێت‌و هه‌ستبزوێن بێت، ئه‌وه‌ی چالاكوانان‌و پهرلهمانتارانو كه‌سانی ته‌كنیكی له‌سه‌ری كۆكن ئه‌وه‌یه كه په‌یكه‌ری ئازادی بووه‌ته سیمبولێكی نیشتمانی‌و په‌یوه‌سته به گۆڕه‌پانی ته‌حریرو بابولشه‌رقی له‌به‌غداو پێویسته رهمزیهتهكهی پته‌وتر بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێكی سیاسیه.
سەرچاوە: نیقاش
ئامادەکردنی: عەدنان ئەبو زەید