هۆکاری ئه‌و ڕوداوه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که رۆژی دوشەممەی رابردو کچێکی کورد به‌ناوی فریناز خوسرەوی ته‌مه‌ن 25 ساڵ لەشاری مهاباد بەهۆی رووداوێكی نادیارەوە لەنهۆمی چوارەمی هۆتێل تارای ئەو شارەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە.
له‌دوای سوتاندنی هۆتێله‌که‌ش گرژی که‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌کان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک ژماره‌ی بریندار یاخود کوژراوانی ئاشکرا نه‌کردوه.
گیانله‌ده‌ستدانى کچێکى خه‌ڵکى مه‌هاباد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان، کاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، هه‌رچه‌نده تائێستا یه‌کلانه‌بوه‌ته‌وه به‌ڵام روداوه‌که به‌ناوى «پاراستنى شه‌ره‌ف»وه بڵاوبۆته‌وه، خاوه‌نکاره‌که‌ى‌و هاوڕێکانیشى له‌ڕێى هاوڵاتی-ه‌وه زانیارى جیاواز ئاشکراده‌که‌ن.
فه‌ریناز محه‌مه‌د خوسره‌وانی (٢٤ ساڵ)، له‌سێشه‌ممه‌ى رابردوو پێنج-ى ئه‌م مانگه‌وه (رۆژێک دواى گیانله‌ده‌ستدانى) وێنه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبۆته‌وه، به‌شێکی به‌رچاو له‌به‌کارهێنه‌رانی فه‌یسبوکیش وێنه‌ی پرۆفایله‌که‌ی خۆیان بۆ وێنه‌ی ناوبراو گۆڕی.
ئه‌و کچی بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژارو ده‌ستنه‌ڕۆیشتوو بوه، بڕوانامه‌ی کارناسی له‌بواری کۆمپیوته‌ر هه‌بوه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ئوتێل تارای شاری مه‌هاباد کاریکردوه.
به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌واڵه‌که وا باسده‌که‌ن یان به‌رپرسی ئوتێل ویستویه‌تى فه‌ریناز ناچاربکات له‌گه‌ڵ لێکۆڵه‌ری ئۆتێله‌که «سێکس» ئه‌نجامبدات، یان تۆمه‌تباره‌که خۆى هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژى بکاته سه‌ر کچه‌که.
ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک ده‌ستدرێژیی کار ده‌ناسرێت، کاری چاودێری و لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌ئوتێل تارادا بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌بنه‌ما ستاندارده‌کانی ئوتێله‌که بدرێت، تاوه‌کو له‌چوار ئه‌ستێره‌وه بکرێته پێنج ئه‌ستێره.
به‌پێى گێڕانه‌وه ناڕه‌سمیه‌کان، فه‌ریناز رازى نه‌بوه‌و له‌نهۆمی چواره‌مه‌وه خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه، روداوه‌که رۆژی دوشه‌ممه 4/5 رویداوه‌و تا رۆژی دواتر ته‌رمی فەریناز له‌ئیداره‌ی پزیشکی یاسایی شاری مه‌هاباد راگیراوه.
فریناز پێگووتین هەتا ئێستاش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زەمینەی لەبار نیە بۆ کارکردنی ئافرەت و بوون بە خاوەنی ئابووری سەربەخۆی خۆیان
ناچار کردنی ئەو خانمە بە خۆ کوشتن ئاگاداری کردینەوە لەم ناوچەیە لە شوێنی کارکردن‌دا ڕۆژانە گێچەڵی سێکسی بە ئافرەت دەکرێت یان بێدەنگیتان هەڵبژاردووە یان بەشێکن لەو پرۆسە ناشرینە !
وێنەیەکی شاراوەی زۆرێک لە خاوەن کار‌و بەرژەوەندی بازرگانیەکانی پیشان داین کە ئامادەن بۆ دەستگرتن بە سەروەت و سامانەوە چی کارەساتێک بخوڵقێنن کەرامەت و ژیانی خەڵکی بۆ بکەنە قوربانی .
وانەیەکی پێشکەشی ئەو جۆرە ئافرەتانە کرد کە لەشی خۆیان بەکار دێنن یان ناچار کراوون لەلایەن پیاوە لەشی خۆیان بەکار بێنن بۆ پەیدا کردنی نان دەستکەوتنی شوێنی کار