سەرەتا جەژنی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی کوردی و بەهاری کوردان و ساڵرۆژی رزگارکردنەوەی کەرکوکی خاکی کوردان لە خانەوادەی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان، پیرۆز دەکەم .
ئەمساڵ ساڵی نوێی کوردی و نەورۆز، هاوکاتە لەگەڵ بارودۆخێکی تایبەت بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا هاتوە، تیرۆرستان و دوژمانانی تاریکی لە رێکخراوی داعشی تیرۆریست ؛لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چەندبارەکردنەوەی کوشتن و بڕین و قەتڵ و عامەکنایان و گەڕانەوەی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بۆ سەدە تاریکەکان و سەپاندنی دەستور و یاسای ئەشکەوت ! لەهەمان کاتیشدا قەیرانێکی سەختی دارایی باڵی کێشاوە بەسەر خەڵک و موچەی فەرمانبەران بۆ چەندین مانگ دوا دەکەوێت و هەمو جموجۆڵێکی ئابوری و بازرگانی لەهەرێم پەکی کەوتووە ، بۆیە پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بە بەرپرسیاریەتیەکی زیاتر و گەورەتر هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو وەزعیەتە نالەبارە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە ناوەخۆییەکان و رێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد بۆ چارەسەرکردنی قەیران، چونکە دواجار هەمومان لەناو کەشتیەکداین و پێویستە ئەو کەشتیە بگەیەنینە وێستگەی دڵنیای کە خەڵکی کوردستان بە دریژایی مێژوو قوربانی لەم پێناوە داوە، ساڵی نویی کوردی با ساڵی هینانەدی ئەو خەون و ئاواتانە بیت لەژێر سایەی سیستەمێکی یەکسان و دیموکرات .
جارێکیتر جەژنی نەورۆز پیرۆز بیت
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٠\٣\٢٠١٥ی زایینی
هەولێر