باکوورى کوردستان لە ٢٥ پارێزگا پێکهاتووە و هاووڵاتیانى باکوور لە ١٣ پارێزگادا بە نا دەنگیان بە هەموارى دەستوورى تورکیا داوە و لە ١٢ پارێزگاى تریشدا بە بەڵێ دەنگیان بە هەموارەکە داوە، کە دانیشتوانى ئەو ١٢ پارێزگایەش جگە لە کورد نەتەوەى دیکەى وەک تورک و عەرەبی تێدا دەژی.
ئەو پارێزگایەیانە بەپێى مێژوو و جوگرافیا کوردستانن و باکوورى کوردستان پێکدەهێنن. لەو زۆربەى هەرە زۆرى ئەو پارێزگایانەدا کە دانیشتوانەکەى نەتەوەى کوردن دەنگى نا لە پێش دەنگى بەڵێ بووە و لەو پارێزگایانەشدا کە کورد و نەتەوەکانى تر پێکەوە دەژین، دەنگى بەڵێ لە پێش بووە.
لە بەشێک لە پارێزگاکانیشدا جیاوازیى ڕیژەى دەنگى بەڵێ بە بەراورد لەگەڵ دەنگى نا،ڕێژەیەکى کەمە و بۆ نمونە لە پارێزگاى موش دەنگى بەڵێ بە ڕێژەى ١% لە پێشە.
ئەو ١٣ پارێزگایەى باکوورى کوردستان کە بە نا دەنگیان بە هەموارى دەستوورە داوە بریتین لە:
١ – پارێزگاى ئارتیڤن ڕێژەى دەنگى نا ٥٣% و دەنگى بەڵێ ٤٦%. دانیشتوانى پارێزگاکە لە نەتەوەکانی کورد و تورک و ئەرمەن و جۆرجى پێکهاتووە.
٢ – پارێزگاى ئەردەخان دەنگى نا ٥٥% و دەنگى بەڵێ ٤٦% و دانیشتوانى پارێزگاکە لە نەتەوەکانى کورد و ئەرمەن و ئازەری و تورک پێکهاتووە.
٣ – پارێزگاى ئیدر دەنگى نا ٦٥% و دەنگى بەڵێ ٣٤% و دانیشتوانى پارێزگاکە لە نەتەوەکانى کورد و ئەرمەن و ئازەرى و تورک پێکهاتووە و کورد تیایدا زۆرینەیە.
٤ – ئاگرى دەنگى نا ٥٦% و دەنگى بەڵێ ٤٣% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.
٥ – وان دەنگى نا ٥٧% و دەنگى بەڵێ ٤٢% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتوە.
٦ – جۆلەمێرگ دەنگى نا ٦٧% و دەنگى بەڵێ ٣٢% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.
٧- شڕنەخ دەنگى نا ٧١% و دەنگى بەڵێ ٢٨% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.
٨ – سێرت دەنگى نا ٥٢% و دەنگى بەڵێ ٤٧% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى کوردن و نەتەوەى عەرەبیش لەو پارێزگایەدا دەژین.
٩ – مێردین دەنگى نا ٥٩% و دەنگی بەڵێ ٤٠% و زۆینەى دانیشتوانەکەى کوردن و نەتەوەى عەرەبیش لەو پارێزگایەدا دەژین.
١٠ – ئەلیح (باتمان) دەنگى نا ٦٣% و دەنگى بەڵێ ٣٦% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کوردن.
١١- ئامەد دەنگى نا ٦٧% و دەنگی بەڵێ ٣٢% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کوردن.
١٢ – دێرسیم دەنگى نا ٨٠% و دەنگى بەڵێ ١٩% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کوردن کوردن.
١٣ – هاتاى (ئەسکەندەرون) دەنگى نا ٥٤% و دەنگى بەڵێ ٤٥% و دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک و عەرەب و ئەرمەن پێکهاتووە.
ئەو پارێزگایانەى باکوورى کوردستان کە دەنگى بەڵێ بۆ هەموارى دەستوور تیایاندا زۆرینە بووە.
١- قەرس ٥٠% دەنگى بەڵێ و ٤٩% دەنگى نا و دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک و ئەرمەن پێکهاتووە.
٢- ئەرزڕۆم ٧٤% دەنگى بەڵێ و ٢٥% دەنگى نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک و ئەرمەن پێکهاتوون.
٣ – موش ٥٠% دەنگى بەڵێ و ٤٩% دەنگى نا. زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.
٤- چەولیک (بینگۆل) ٧٢% دەنگی بەڵێ و ٢٧% دەنگی نا. زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.
٥ – بەدلیس ٥٩% دەنگى بەڵێ و ٤٠% دەنگى نا. زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.
٦ – خارپێت (ئەلعەزیز) ٧١% دەنگی بەڵێ و ٢٨% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانی کورد و تورکن.
٧- مەلەتییە ٦٩% دەنگی بەڵێ و ٣٠% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورکن.
٨ – سەمسور (ئادیامان) ٦٩% دەنگی بەڵێ و ٣٠% دەنگى نا. دانیشتوانەەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک پێکهاتوون.
٩ – ڕحا (ئورفە) ٧٠% دەنگی بەڵێ و ٢٩% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک و عەرەب پێکهاتوون.
١٠ – دیلۆک (عەنتاب) ٦٢% دەنگی بەڵێ و ٣٧% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد و تورک پێکهاتووە.
١١ – مەڕەش ٧٣% دەنگی بەڵێ و ٢٦% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد و تورک پێکهاتووە.
١٢ – ئەرزنجان ٦٠% دەنگی بەڵێ و ٣٩% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد و تورک پێکهاتووە.
٥٥ ملیۆن و ٣١٩ هەزار و ٢٢٢ دەنگدەر لە تورکیا مافى ئەوەیان هەبوو بەشدارى لە دەنگداندا بکەن بۆ ڕاپرسى لەسەر هەموارى ١٨ ماددەى دەستوورى وڵاتەکەیان. بۆ ئەو ژمارە دەنگدەرەش ١٦٧ هەزار و ١٤٠ سندوقی دەنگدان دانرابوو.